بۆ ئەم مەبەستە، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە لەمیانی ئەم هەفتەیەدا، دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە كابینەی نوێی حكوومەت بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی ساز دەكات.

لەوبارەوە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە کە تیایدا هاتووە “وەك ئامادەكاریەك بۆ ئەوەی لەمیانی ئەم هەفتەیەدا، دانیشتنی تایبەت بۆ بەخشینی متمانە بە حكوومەتی نوێ ساز بكرێت، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنەكە كردووە سبەی دووشەممە لە بەغداد ئامادەبن”.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە ئامادەسازی كراوە بۆ ئەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بە گەشتی ئاسمانی لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر، سلێمانی و بەسرە بگوازرێنەوە بۆ بەغداد.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە ماوەكانی داهاتوودا، وادەی سازكردنی دانیشتنەكە رادەگەیەندرێت.

حكوومەتی نوێ بۆ بەدەستهێنانی ماتمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێویست بە دەنگی زۆرینە (50+1) هەیە لە ژمارەی ئەندامانی ئامادەبوو نەوەك كوی گشتی ژمارەی ئەندامان.
و:ئاوێنە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif