یەكیەتی وەڵامی پارێزگاری دهۆكی دایەوە

ليست هناك تعليقات



پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد دەستی چەند لایەنێک لە پشت خۆپێشاندانەکانی دهۆک بووە، یەکێک لەوانە لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی، بەشی بەدواداچوون ‌و چاودێریی یەکێتیش لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەو تۆنی قسەكردنە تۆنی رەوتێكە لەناو پارتی كە حەز بە ئاشتیی نێوماڵی كوردی ناكات". 

بەشی بەدواداچوون ‌و چاودێریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا کە لە میدیای فەرمیی یەکێتی بەناوی "كورت و پوخت لەسەر تۆمەتەكانی پارێزگاری دهۆك" بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، پارێزگاری دهۆک لەبری وەڵامدانەوەی باوەڕپێهێنەر بۆ رەوشی بادینان و سەركوتكردنی داخوازیی مامۆستایان و هاووڵاتیانی مەدەنی، بەڕاست و چەپدا تۆمەتی سیاسیی بەخشییەوە. "بەشی زۆری تۆمەتەكانیشی رووی لە سەركردایەتیی یەكێتی و بەتایبەتیش هەڤاڵ لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆك بوو". 

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، "هەموو كەس تێدەگا ئەم تۆنی قسەكردنە تۆنی رەوتێكە لەنێو پارتی.. دەیەوێت هەر دەستپێشخەرییەكی پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ یەكێتی لەبار ببات و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم".

بەشی بەدواداچوون ‌و چاودێریی یەکێتی دەشڵێت "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەنگەری داخوازی و پێویستی جەماوەر بەشدارە لە حكومڕانیی كوردستان و خۆی لە شاندانەبەر ئەركی خزمەت و بەرپرسیاریێتی نەدزیووەتەوە و نادزێتەوە".

لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەیدا، فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوە کرد، ئەندامان و لایەنگرانی چەند لایەنێکی سیاسی لەوانە، پەکەکە، یەکگرتوو، گۆڕان و یەکێتی لە خۆپێشاندانەکەدا بەشداربوونە "لە سۆشیالمیدیاش ئامادەکاریی پێشوەختەی بۆکراوە". 

فەرهاد ئەترووشی گوتیشی "کادیرانی یەکێتی بەشدارییان لە خۆپێشاندانەکە کردووە کە مامۆستا نین، لەوەشخراپتر ئەو خەڵکانە راستەوخۆ پەیوەندییان لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی هەبووە، کۆبوونەوەیان کردووە و لەلایەن ئەوەوە هاندراون شتێک لە دهۆک بکەن". 

یەکێتی باسی لەوەشکردووە، "تۆمەتی ئەوەی هەر حیزبێك لەناو جەماوەر و بۆ جەماوەر بێت شانازییە، نەك شەرمەزاری".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif