فەتاح خۆت لادە هات

ليست هناك تعليقات


لەتیف شێخ مستەفا
-
لە گوندەکەمان "قامیش"ی سەر بەقەزای ماوەت، وەستایەک ھەبوو ناوی وەستا حاجی بوو، چەند ئیشێکی دەکرد بێ ئەوەی لەھیچیشیان باش بزانێ، یەکێک لەوانە دیوار دانان بوو، تا ئێوارە دیواری دادەنا بێ شاوڵ و تەناف، شاگردەکانی یان کرێکارەکانی کە یەکێکیان ناوی فەتاحەو خزممەو ئێستاش لە ژیاندا ماوە، ھەستیان پێدەکرد کە دیوار خوارەو پێیان دەوت وەستا شاوڵی لێدە، دەیووت نایەوێ چاوم شاوڵ و تەنافە، ھەتا ئێوارە ھەر شاگردەکانی پێیان دەوت ئەو ھەمان شتی دوبارە دەکردەوەو بەردەوام دەبوو لە کاری خۆی و دیوار بەخواری دەھات، سەر لەئێوارە ھەر فریای ئەوە دەکەوت بڵێ فەتاح خۆت لادە ھات، دیوار سەرلەبەری دەروخایەوەو خۆشی تێک نەدەداو خۆشی زۆر بەوەستایەکی باش دادەناو دەیوت لەشارەوە جوابیان بۆ ناردوم تا نەڕۆم قەدرم نازانن. 

ئەم حوکمڕانانەی ئێمەش بە ھەموو حیزبەکانەوە کە ھەرگیز حومڕانیان نەدیبوو لێشی نازانن، ھەرچی خەڵکی بێ تواناو فاشیل و نەخوێندەوارو دزو کۆنە بەعسی و ماستاوچی بوو سەرۆکی حیزبەکان کردیان بە وەزیرو گزیر و یاریدەدەری سەرۆک و ڕاوێژکارو خەڵکی باشیان دوورخستەوە، ئەوەی رەخنەشی لێبگرتنایەو بیوتایە وانابێ، بە دوژمن و تابوری پێنج لەقەڵەمیان ئەدا.

ئەبێ چاوەڕوانی چی لێبکەین لەوە باشتر؟ تەنھا 

لەماوەی چوارساڵدا و سەرەرای داھاتی ناوخۆو نەوتی ھەرێم وکەرکوک و بودجەی بەغداو ئەمریکاش وڵاتێکیان ئیفلاس پێکردوەو ٢٧ ملیار قەرزداریشیان کردون، کەلەراستیدا من پێموایە ئەو قەرزانە ھیچی بۆ مووچە نیە بەڵکو ھەمووی دزراوەو بەمەسرەفی شاھانەی خۆیان و دارودەستەو میدیاکانیان ڕۆیشتوە.

ئەوەی سەیرە سەرەڕای ئەو ھەموو شکست و ماڵوێرانیە، رێک ئەڵێی وەستا حاجین و ئێستاش ھەر پێیانوایە شارەزاترین و سەرکەوتوو ترین کەسن لە حوکمڕانیداو پێیانوایە دەبێ ناوچەکە چاویان لێبکات و تا نەڕۆن قەدریان نازانین. 

ئەگەر ئەم سیستەمە بیەوێ بەردەوام بێ دەبێ ھەموو ئەوانەی دەستیان لەو کاولکاریەدا ھەبووە لەھەر پۆستێکدان بە سەرۆکی وەزیران و جێگرەکەی وەزیرەکانیشەوە بدرێن بەدادگا، سەیری ئیسرائیل کەن نھێنی بەھێزی و مانەوەی بەو بچووکیەی خۆی بەرامبەر ئەو ھەموو دوژمنە، ئەوەیە گەندەڵکاران لەھەر پۆستێکدابن سزایان دەداو وەک ئەو دوژمنانە سەیریان دەکات کە دەیانەوێ ئیسرائیل لەسەر خەریتە بسڕنەوە، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری ئیسرائیل ئیھود ئۆڵمەرت لەسەر گەندەڵیەکی بچوک کە بریتیبوو لە وەرگرتنی بەرتیل لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون شەش ساڵ خرایە زیندانەوە لەگەڵ یەک ملێۆن دۆلار غەرامە،

کەچی سەرۆکی نوێی حوکمەت وا قسەی دەکرد کە ئەو بەرپرس نیە لە کابینەی پێشوو، مەگەر درێژکراوەی ھەمان سیستەم نیە، مەگەر لەھەمان حیزبەکەی خۆت و ئامۆزای خۆشت نیەو خۆشت بەرپرسی گرنگترین دەزگا نەبووی تێیدا؟ 

تۆ لەکاتێکدا لە دوانامەتدا بۆ بەغداد داوای قەرەبووی ئەو زیانانە لە حوکمەتی نوێی بەغدا دەکەیت کە سەددام لەکوردیداوەو بە میراتگری رژێمی سەدامی دادەنێت، لەکاتێکدا رژێمێکی نوێیە و خۆشت ھاوبەشی تێیدا، کەچی بەلەھجەیەک قسەت کرد کە ئەو حوکمەتەی پارتەکەت و ئامۆزاکەت ھی ڕژێمێکی تر بیت، بۆیە تۆ ئەگەر بتەوێ بەرپرسیارێتی ھەلنەگری دەبێ داوا لەدادگا بکەیت لێکۆاینەوە بکات لەگەلیان بۆ دەرخستنی، ئەگەرنا تۆش بەرپرس و شەریکی و لەداھاتوو ئەگەر یاسا و دادگا سەروەر بوون تۆش دەبێ دادگایی بکرێی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif