-
بەرپرسانی باڵای تاران رایدەگەیەنن، گەڕانەوەی واشنتن بۆ رێککەوتنە ئەتۆمیەکە قەبوڵ کراو نیە و سەقامگیری ناوچەکە و رێککەوتنە ستراتیجیەکان ناکەنە قوربانی فشارەکانی ئەمریکا.
عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند،" ئێران قەبوڵی ناکات ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمیەکە، نابیت ئەندامەکانی دیکەی رێککەوتنەکەش قەبوڵی بکەن".
رەبیعی ئاماژەشی بەوەدا، سەبارەت بەو هەواڵانەی ئەمریکا لە گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنەکە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەندامانی رێککەوتنە ئەتۆمیەکە راوێژ و گفتوگۆیان کردوە، ئەوانیش هاوڕا بون لەوەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەو رێککەوتنە قەبوڵ کراو نیە.
درێژکردنەوەی یاسای قەدەغەکردنی فڕۆشتنی چەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی زیان بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەگەیەنێت
وتەبێژی حکومەتی ئێران رونیشیکردەوە، درێژکردنەوەی یاسای قەدەغەکردنی فڕۆشتنی چەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی زیان بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەگەیەنێت و کاریگەری لەسەر رێککەوتنە ئەتۆمیەکە نابێت.
بەبۆچونی رەبیعی، ئەو هەنگاوەی ئەمریکا لەپێناوی ئەوەیە وردە وردە خۆی بخزێنێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە.
ئەگەر یاسای قەدەغەکردنی فڕۆشتنی چەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی درێژبکرێتەوە، ئەوا بەرەنگاری سەرئەنجامێکی سەخست دەبنەوە
پێشتریش عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپامان راگەیاندوە، ئەگەر یاسای قەدەغەکردنی فڕۆشتنی چەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی درێژبکرێتەوە، ئەوا بەرەنگاری سەرئەنجامێکی سەخست دەبنەوە".
لایخۆشیەوە محەمەد جەواد زەریف، لە تویتێکیدا کە بە هاشتاگ ئەمریکای بە "ولایەتە یەکگرتوەکانی چەک و تەقەمەنی" ناوبردوە دەڵێت،" ئەمریکا لە سەروی وڵاتانە بۆ خەرجی لە بواری چەک، فرۆشتنی چەک و دەستپێشخەری جەنگ".
زەریف دەشڵێت" تا ساڵی 1979 ئەمریکا گەورەترین هاوبەشی بازرگانی چەکی ئێران بوە، کەچی ئێستا نیگەرانە لە ئێران و دەڵێت ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات".
و/xendan
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق