پەرلەمانتارێك پێی وایە وەزارەتی پەروەردە لەو بڕیارەی سەبارەت بە ئەنجام نەدانی تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاندا داویەتی،
مامۆستایانی بێ منەت كردوە و ڕایدەگەیەنێت : ئەم کابینەیە ، ئیشکردنە لەسەر کپکردنی ناڕەزایەتیەکان و بێمنەت کردنی مامۆستایان و هەر چین و توێژێکی تر لە کۆمەڵگادا،
پەیمان عیزەدین، ژنە سیاسەتوان و پەرلەمانتاری خولی سێهەمی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت: بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و بەڕێوەبەری خوێندنگاکان، وەک هەڵوێستی هەمیشەییان بۆ دەنگهەڵبڕین بەڕوی ناهەقیەکانی حکومەتدا، بڕیاریاندا کە پرسیار ڕادەست نەکەن و بایکۆتی تاقیکردنەوەکان بکەن .
لەبەرامبەردا وەزارەتی پەروەردە ،لەبری مشورخواردنی پرۆسەی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران ، بڕیاریدا، لەسەر بنچینەی وەرزی یەکەم ، ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندکاران ڕابگەیەنن.
ئەوەی گرنگە بۆ ئەم کابینەیە ، ئیشکردنە لەسەر کپکردنی ناڕەزایەتیەکان و بێمنەت کردنی مامۆستایان و هەر چین و توێژێکی تر لە کۆمەڵگادا، تەنانەت ئەگەر لەسەر حسابی ئایندەی زانست و خوێندنیش بێ .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق