ئینەت جە چێشی و ئەوت جە چێشی

ليست هناك تعليقات


ستار ئەمین فەتاح، لە هەژماری تایبەتی خۆی و لە چوارچێوەی زمانێكی جیاوازی ئەدەبی و تێكەڵ بە سۆرانی و هەورامی، دەنوسێت:
-
توتن..
-
هێشتا پەلی تیشکی خۆر سارای خواردێ ی نەگرت بوو، قوڵپەقوڵپی ئاو و تەقەتەقی خاکەنازەکەی دەسی لەخەیاڵی دونیا بڕیبوی ، ئاغە کوردەو ڕەشەبۆر بەپڕتاف بەلایا تێپەڕین ،بەقنچکە چاوێک لێی ڕوانین و بەدەنگە گڕە نوساوەکەیەوە وڵامی بێ قەزاییەکەی دانەوە،لە کێڵەکەی ئەوبەرەوە قاڎری قاتر شەل هاواری کرد
هۆ فەتەی برام هۆۆۆۆ
هۆ بەڵێ هۆۆۆ قاڎرگیان 
ئا ئاوێ ورکەرۆ تاتەم بەنگاکەو بینان چۆڕەو جەنە بڕیەن،
دەروێش فتح اللە بەهەمو قوڕگی هاواری ئەکردو عوزر خوای بۆ ئەهێنایەو و دەنگیشی لە باڵە شانێ زیاتر لەدوری خۆی نەدەگەیشت ، ئێ خۆ دەروێش فتح اللە ش هەر ئەوەسە توڕە بو ..هاواری ئەکردو ئەی نەڕاند؛
فتاح خوام داگژێتەرە ئینە کەی کارا تۆکەریشی وەڵا هێشتا نیمەو قەڎغەکەیم مەنەن ،گۆلەکێم گرد ئاوبەردێ وەڵتەر ئاخر ئینە جەچێشی و ئەوت جەچێشی ،نەپو فرەیە کە بەنگاکەو دائاویرە نەپینەیچ کە چۆڕە بڕت کەرد..
دەروێش فتح اللە تەنها گوێ لە کۆتا قسەی بو بەنگای ئاوەکەی بەیەکجاری داخست و جۆگەکەی وشک کرد ...
قاڎر هاواری کرد ..... ئەیمێنێ.
٭ کێڵ : ئەو ماڵە بچوکەیە کە باخدارەکان لەباخەکاانیاندا دروستی دکەن، هەندێک جاریش جوتیارەکان دروستی دەکەن.
٭باڵەشان: جۆرەێکە لە سێلک کە بۆ شەنکردنی دەغڵ و دان بەکارهاتوە .
٭بەنگا: ئەو شوێنەیە کە لەسەر ڕوبارێک یان جۆگەیەکی سەرەکیەو ئاوی لێوە وەردەگیرێت بۆ ئاودێران.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif