ڕێواز فایه‌ق ده‌ڵێت، یه‌كێك له‌شانازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌یه كه له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستاندا هه‌یه، به‌پێویستیشی ده‌زانێت كه پێكهاته‌كان ڕۆڵێكی بێلایه‌نانه ببینن له‌به‌ریه‌كه‌وتنی نێوان هێزه سیاسیه‌كان.
له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ هاكان كاراج کۆنسوڵی گشتی توركیا له‌هه‌رێم، ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، "یه‌كێك له‌شانازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌یه كه له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستاندا هه‌یه".
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕێواز فایه‌ق وتویه‌تی، پێكهاته‌كان به‌یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2015 مافه كلتوری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانیان پارێزراوه، هه‌رێمی كوردستانیش به‌قبوڵكردنی جیاوازییه‌كان‌و لێبورده‌ییه‌وه ناسراوه".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێویستیزانیوه كه پێكهاته‌كان ڕۆڵێكی بێلایه‌نانه ببینن له‌به‌ریه‌كه‌وتنی نێوان هێزه سیاسیه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌و كێشه‌و ململانێیانه‌ی كه په‌یوه‌ندی نیه به‌مافه كلتوری‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌وانه‌وه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق