شەوی رابردو رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی خۆی بۆ فەڵەستینییەکان دوپاتکردەوە و رایگەیاند، ئێران لایەنگری هەر گروپێک یاخود \وڵاتێک دەکات کەدژایەتی ئیسرائیل بکات.
ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بەبۆنەی نزیکبونەوەی رۆژی قودس کە ساڵانە ئیسرائیییەکان بەو بۆنەیەوە ئاهەنگدەگێڕن لە تویتێکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "پاڵپشتی هەر گروپێک یاخود دەوڵەتێک دەکەین کە دژایەتی ئیسرائیل بکات، هەرگیز لەو کارەش دودڵ نابین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوژمنایەتی ئێران لەگەڵ دەوڵەتی ئیسڕائیلە نەک لەگەڵ جولەکە، هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ جولەکەدا نییە، لەناوبردنی حکومەتی ئیسرائیل بە واتای لەناوبردنی جولەکە نایات".
دوێنێ چوارشەممە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندبو، "هەندێک لە وڵاتانی ناوچەی کەنداو گەورەترین ناپاکیان لە مێژوی جیهانی عەرەبی ئەنجامدا، لەڕێگەی پشتگیریکردنی ئیسرائیلەوە".
خامنەیی وڵاتی سعودیەی تۆمەتبارکرد بە دروستکردی چەندین پەیوەندی "مەترسیدار" لەگەڵ ئیسرائیل، ئەو پەیوەندیانەشی بە ناپاکی گەورە و لێدانی فەڵەستین بە چەقۆ ناوبرد.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق