هەواڵ
-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندێکی گروپی ئاشتیی لە شاری سلێمانی لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەشیان بارودۆخی زینی ئەستێرۆکان و ئاڵۆزییەکانی ئەو ناوچەیە بوو.
دکتۆر فایەق گوڵپی ئەندامی وەفدەكەی گروپی ئاشتی وتی: دڵەڕاوکێی و ترسی خۆمان و هەموو خەڵکی کوردستانمان گەیاندە وەزیری پێشمەرگە و پێمان ڕاگەیاند، کە بوونی ئەو هێزە لەو ناوچەیە مەترسیی دروستبوونی شەڕی لێدەکرێت،
ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزیری پێشمەرگە دڵنیایی پێداون، کە جێگرکردنی ئەو هێزە نابێتە هۆی دروستبوونی شەڕ لەو ناوچەیە و وتی: بەڕێز وەزیری پێشمەرگە هەموو لایەنەکانی بۆ ڕوونکردینەوە و دووپاتیکردەوە کە جێگیرکردنی ئەو هێزە کاتییە و نابێتە هۆی دروستبوونی شەڕ بەڵكو ئامانجەكە پاراستنی ئاشتیە.
لەبارەی ئەوەی کە وەزیری پێشمەرگە هیچ وادەیەکی باس لێوەکردووە بۆ کشانەوەی ئەو هێزە، د.فایەق گوڵی وتی: ئەو هیچ وادەیەکی باس لێوە نەکرد بۆ کشانەوەی ئەو هێزە ، تەنها پێداگری لەسەر ئەوەكرد كە ئەوە دۆخێكی تایبەت و كاتیە و ئاسایی دەبێتەوە،لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاری کۆتایی لای سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە.
#گروپی ئاشتی لە کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و کەسایەتیی سیاسی و چالاكوانی مەدەنی پێكهاتوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق