روونکردنەوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان

ليست هناك تعليقات
هەواڵ
-
بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ بۆ سه‌ر حسابی بانكی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ره‌تیكرده‌وه‌، خاوه‌ندارێتی ئه‌و پاره‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند، پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌ و سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵه‌.
له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: " ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ دێت، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جید، داواكارییه‌كی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردبوو، كه‌ 900 ملیار دینار له‌ بانكی هه‌رێم هه‌یه‌ و به‌شی مووچه‌ی مانگێك ده‌كات.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی/ لقی هه‌رێمی كوردستان
دەربارەی ئەو هەواڵانەی کە گوایا چەند بڕە پارەیەک هاتووەتە سەر حیسابی بانکی هەرێم ، بە پێویستمان زانی ئەو چەند خاڵە روون بکەینەوە:
یەکەم: لە ساڵی 2017 ەوە بانکی هەرێم نەماوە و بووەتە بانکی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی کوردستان.
دووەم: بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان سەر بە بانکی ناوندی عیراقە نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە. هەروەها  ئێمە سەرپەرشتی تەمویلکردنی پارەی  بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی موسڵیش دەکەین .
سێیەم: هەر کاتێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا فەرمان بدات بە بانقی ناوەندی عێراقی ئەوکات دەتوانین ئە و بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکەین.
کازم نامق ئه‌حمه‌د
بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif