گەر سەفەری ئەوروپا دەیت، ئەم وڵاتانە دەرگای هاتووچۆیان كردەوە

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
پاش راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوەڕاستی مانگی ئازارەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ئێستادا هەریەک لە ڤێننا و نەمسا و ئەڵمانیا بڕیاریانداوە دووبارە وڵاتەکەیان بکەنەوە و ڕێگە بە کرانەوەی هاتوچۆ بدەن لە نێوان سنورەکانیاندا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیلیزابێز کۆستینگر، وەزیری گەشتوگوزار و کشتوکاڵ لە نەمسا رایگەیاند، "لە ١٥ی ئایارەوە سنوری نێوان وڵاتەکەیان و ئەڵمانیا دەکەنەوە"، باسی لەوەشکرد، "ئەو بڕیارە پاش گفتوگۆکردنی نێوان هەردوو وڵاتە".

لەو بارەیەوە کۆمسیۆنی ئەوروپی داوای لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، سنورەکان هەنگاو بە هەنگاو بکرێنەوە و لە کرانەوەیاندا رێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان لە سەرجەم وڵاتەکانیاندا بگرنەبەر.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی فرانس پرێسیش، کۆمسیۆنەکە هۆشداری داوە لەوەی، کرانەوەی سنورەکان و وڵاتەکان، پێویستە بە شێوەیەکی رێکخراو بێت.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا زیاتر لە چوار ملیۆن و ٣٥٧ هەزار ەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٩٣ هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە ملیۆنێک و ٦١١ هەزار کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە. و/nrt

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif