هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سه‌ر هێزەکانی حه‌فته‌ر بەردەوامە

ليست هناك تعليقات

هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی حكومه‌تی ته‌بایی نیشتمانیی لیبیا له‌ ناوچه‌ی غریان لە باشووری ته‌رابلووس دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ر به‌ هێزەکانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ریان كرده‌ ئامانج.

به‌پێی راگەیێندراوێکی محەممەد قنونو، گوتەبێژی هێزەكانی حكومەتی تەبایی نیشتمانیی لیبیا، هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی سوپای لیبیا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی

و ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی هێزەکانی حەفته‌ریان كردووه‌تە ئامانج كە بە نیازی هێرش بوون.

له‌ راگەیێندراوەکەدا باس له‌وه‌ كراوه‌، چالاکییە ئاسمانییه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی غریان جێبەجێ کراوه‌ كه‌ 270 كیلۆمەتر له‌ باشووری ته‌رابلووسی پایته‌ختەوە دووره‌. به‌ڵام زانیاریی لەبارەی ئاماری زیانه‌ گیانییه‌كانەوە نه‌دراوه‌.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هێرشی مووشه‌كیی هێزەکانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر بۆ سه‌ر ناوچه‌ سڤیلنشینەکان لە باشووری ته‌رابلووس درێژه‌ی هه‌یه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ راگەیاندنی سەر بە حکومەتی تەبایی نیشتمانی كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ ته‌رابلووسه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، هێزەکانی حه‌فته‌ر پاش كاته‌كانی نیوه‌شه‌و به‌ مووشه‌كی گراد هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی حه‌دبا.

هێزەکانی حەفتەر لەبارەی مووشەکبارانی ناوچەی حەدبا و بە ئامانجکردنی کاروانە سەربازییەکانیانەوە روونکردنەوەیان نەداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif