دوای جەژن وەرگرتنەوەی قەرزی سەر سەرمایەدارەكان دەستپێدەكات

ليست هناك تعليقات


بریكاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، دوای پشووەكانی جەژنی رەمەزان، حكومەت دەستدەكات بە وەرگرتنەوەی قەرزی سەر سەرمایەدارەكان. دەشڵێت "هەر سەرمایەدارێك قەرزەكەی نەگەڕێنێتەوە، دەستبەسەر مۆڵكەكانیدا دەگیرێت‌".

زاگرۆس فەتاح، بریكاری وەزارەتی پلاندانان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان  رایگەیاند، "بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكان حكومەت پارێزەری باشی ئامادەكردووە، ئەگەر هەر سەمایەدارێكیش ئامادەی گەڕانەوەی قەرزەكەی نەبوو، دەستبەسەر مۆڵكەكانیدا دەگیرێت‌".

بریكاری وەزارەتی پلاندانان باسی لەوەش كرد، ئەو پارەی لەلای بەشێك لە سەرمایەدارانە بڕەكەی نزیكەی 780 ملیار دینارە، بە نزیكەی بەشی پارەی مانگێكی مووچەخۆران دەكات.

لەبارەی مۆڵەتدان بە سەرمایەداران، زاگرۆس فەتاح رایگەیاند، "حكومەت مۆڵەتێكی باشی بەو سەرمایەدارانە دا كە قەرزەكە بگەڕێننەوە، بەڵام وەك پێویست نەهاتنە پێشەوە، ئێستاش كە حكومەت پێویستی بە پارەیە، كاتی ئەوەیە بە دروستكردنی فشاری یاسایی ئەو قەرزە وەربگرێتەوە".

لە ساڵانی رابردوو بەشێك لە سەرمایەدارانی كوردستان بۆ ئەنجامدانی كار ‌و پرۆژەكانیان پەنایان بۆ وەرگرتنی قەرز لە حكومەت بردووە ‌و بڕی ئەو پارەیەش نزیكەی 780 ملیار دینارە.








ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif