یەكیەتی و پارتی ڕۆژێك بۆ كۆبونەوە دیاری دەكەن

ليست هناك تعليقات



ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رۆژێک بۆ کۆبوونەوەی نێوانیان دیاریدەکەن.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی رایگەیاند "هەرچەندە بە دروستی کاتی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دیارنییە، بەڵام رۆژی یەکشەممە 31-5-2020 مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە، تێیدا باس لە کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی دەکرێت. لەگەڵ یەکێتی پەیوەندییەکان بەردەوامن و پارتی و یەكێتی بە هەماهەنگی پێکەوە رۆژێك بۆ كۆبوونەوە دیاریدەکەین".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی گوتیشی "پێویستە شەڕی راگەیاندن رابگیرێت، ناكرێت بۆچوونی حیزبیی خۆمان بخەینە ناو حكومەت، بۆیە ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە، ئەوا هەفتەی داهاتوو یەكێتی و پارتی پێكەوە كۆدەبنەوە".

ئاراس حەسۆ میرخان باسی لەوەش کرد "ئەنجامدانی كۆبوونەوەکە گرنگیی زۆری هەیە، بۆئەوەی پێكەوە باسی گلەییەكانی خۆمان بكەین و چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزینەوە".

ئەندامەکەی سەرکردایەتیی پارتی بە پێویستی دەزانێت كۆبوونەوە بكرێت و دەڵێ "مەرج نییە هەموو كێشەكان بە یەك جار چارەسەر بكرێن، لەبەرئەوەی بۆچوونی جیاوازمان لە زۆر شتدا هەیە".





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif