هەواڵ
-
فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ لاوازكردنی شكۆی پەرلەمان و لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانتاراندا نین لەژێر هەر پاساوێكدا بێت و ئەوەش بە هەوڵدان بۆ كپكردنی دەنگی ناڕەزایی خەڵك دەزانن.
فراكسیۆنی یهكگرتوی ئیسلامی له پهرلهمانی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لهبارهی ههڵگرتنی پارێزبهندی لهسهر پهرلهمانتاران، لە راگەیەندراوێكدا وتی: لەکاتێکدا سەروەری یاساو دادپەروەری بۆتە خەونی ئێمەو گشت دڵسۆزان و ستەملێکراوانی گەلەکەمان، پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتارانی بە قۆناغێکی سەختی لاوازکردنی شکۆ و ھەیبەتدا دەگوزەرێن لەرێی ھەوڵدان بۆ لابردنی پارێزبەندی چەند پەرلەمانتارێكەوە بەبیانو و بەھانەی جۆراوجۆر.
ئەوەشی خستۆتەڕو"بەداخەوە ئەو پەرلەمانەی کوردستان کە بەپشتیوانی خوداو پاشان بەخوێن وقوربانی وفیداکاری ئەم گەلە ھاتۆتە دی لەچەندین وێستگەی ھەستیاردا قوربانی دەستی ململانێی سیاسی نادرووست بوە و بەبەرنامەو بێبەرنامە دەسەڵات و شکۆ و پارێزبەندی بریندارکراوە."
هەروەها ئەوەشی وتوە"ئێمە لەفراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەھەمو شێوەیەك لەگەڵ لاوازکردنی شکۆی پەرلەمان و لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانتاراندا نین لەژێر ھەر پاساوێکەوە بێت و بەھەوڵدان بۆ کپکردنی دەنگی ناڕازی گەلەکەمانی دەزانین، بەتایبەت کە رێکاری یاسایی و پەیڕەوی دیکە ھەن بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەو قەیرانەکان لەم دۆخە سەختەی گەلەکەمانی تێدا تێپەردەبێت کە لەھەمو کاتێك زیاتر پێویستی بەبژێوی و ئاسایش و دادپەروەری ههیە."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق