پارتی نیگەرانە لە ڕوونكردنەوەی پێشتری یەكیەتی

ليست هناك تعليقات


 كورد پلات 
-
فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، ئەو نەفەس و سیاسەتە "چەوتە"ی لە ناوەڕۆکی راگەیەندراوی یەکێتیدا گیراوەتەبەر، زیان بە خۆیان و ئەزمونی کوردستانیش دەگەیەنێت.

ئەمڕۆ، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا و لە بەرامبەر فراکسیۆنی یەکێتیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "جێگری سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان جێبەجیکاری سیاسەت و بڕیارەکانی سەرکردایەتی پارتیمانن بۆ سەرخستنی دامەزراوەی پەرلەمان و جێبەجێکردنی یاسا بەرکارەکان و پەیڕەوی ناوخۆ."
دەقی راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان:

وەڵامێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ فراکسیۆنی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
پاش دانیشتنی ئاسایی ژمارە چواری وەرزی بەهارەی سالی دووەمی خولی پینجەمی پەرلەمانی کوردستان ، فراکسیۆنی یەکیتی بە هەناسە توندی لە راگەیەنراویکدا هەندێک قسەیان بەرامبەر بەڕیز هیمن هەورامی جیگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی سەرکردایەتی پارتیمان ڕیزکردووە. لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەرێزیان پاشی دانیشتنەکە، بێ ئەوەی بەرێزیان هیچ ناوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بهێنێت، بەداخەوە فراکسیۆنی یەکێتی هەندی قسەو بابەتیان ڕیز کردوە کە جگە لە چەواشەکاری و بە لاریدا بردن، هیچ پیناسەیەکی دیکە هەڵناگریت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif