دوای چەندین كۆبونەوە ڕێككەوتن

ليست هناك تعليقات



ئەنەکەسە و پەیەدە دوای چەندین کۆبوونەوە لەڕووی سیاسییەوە رێککەوتوون و، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ لەبارەی پرسی سەربازی و ئیدارییەوە بکەن.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە رووداوی راگەیاند: "ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS)و پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD)دیدار و کۆبوونەوەی راستەوخۆیان بەسەپەرشتی ئەمریکییەکان بەردەوامە، لەڕووی سیاسییەوە رێککەوتوون و هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نەماوە".

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، هەردوو پارتەکە لەسەر داهاتووی رۆژئاوای کوردستان، هەڵوێستی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەندین پرسی دیکەی چارەنووسساز رێککەوتوون. کۆبوونەوەکان کە لە ماوەی رابردوو دەستیپێکردووە لەلایەن ئەمەریکاوە سەرپەرشتیی دەکرێت و فەرەنساش پشتگیری ئەو پرۆژەیەی ئەمریکا دەکات.

عەبدولکەریم سارووخان، ئەندامی ئەنجوومەنی پەیەدە، بە رووداوی راگەیاند: "کاتی ئەوە هاتووە کورد ریزەکانی یەکبخات و کاتی ئەوە هاتووە گەڕانەوەیەکی سیاسی بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان دروست ببێت و ئەو ئاستەنگییانەی پێشتر هەبوون نەمێنن".

رۆژی 26-4-2020 ویلیام رۆباک، باڵیۆزی ئەمریکا و یاریدەدەرەکەی لە سووریا بە جیا لەگەڵ هەشت پارتی کوردی رۆژئاڤای کوردستان کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بۆ یەکخستنی ریزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif