مردنی شۆكی نەكردم بەڵام لە ناخەوە زۆر گۆڕام

ليست هناك تعليقات





خانمە چالاکوان و ئەکتەری ناسراوی هۆلیوود، ئەنجیلینا جولی یادی مردنی دایکی دەکاتەوە و دەڵێت مردنی دایکم منی کرد بە کەسێکی بەهێز.

ئەنجیلینا جولی، لەبڵاوکراوەیەکدا لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لەبارەی مردنی دایکییەوە رایگەیاند، "لە سییەکانی تەمەنمدابوم کە دایکمم لەدەستدا، شۆک نەبوم بەڵام لەناخەوە زۆر گۆڕام، لەدەستدانی خۆشەویستی و گەرمی باوەش و میهرەبانی دایک وەکو ئەوە وایە چیتر شتێک نەمێنێت بتپارێزێت".

وتیشی، "لەگەڵ ئەوانەشدا بڕوام وایە دایک بەهێزترین بونەرەوە لەسەر زەوی، هەمیشە بەرەنگاری مەترسییەکان دەبنەوە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بپارێزن، کاتێک دەڕوخام وخەمم هەبو تاکە کەس بو کە لەگەڵم دەوەستا، دوای لەدەستدانی ئەو بەبیرم دەهێنامەوە من بەهێزم".

ئەوەشی خستەڕو "بەهێزی من لە دایکمەوە بو، بۆ هەمو ئەو دایکانەی هەست بە لاوازی دەکەن، ئەگەر تەنیا پارچەیەک خواردن و بەتانیەک هەیە بیدەن بە منداڵەکانیان ئەوا من شانازییان پێوە دەکەم".

مارشلین بێرتراند، دایکی ئەنجیلینا جولی، لە 27ی کانونی دوەمی 2007 دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە تەمەنی 56 ساڵیدا گیانیلەدەستدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif