دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە

ليست هناك تعليقات



رۆبێرتۆ ئازیڤیدۆ، سەرۆکی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی رایگەیاند، بەر لە کۆتایی هاتنی خوولەکەی کە ماوەی ساڵێکی ماوە دەستلەکاردەکێشێتەوە.

سەرۆکی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاشکرا نەکردووە تەنیا ئەوە نەبێت ئاماژەی بەوەداوە، بڕیارەکەی بڕیارێکی شەخسییە و لە بەرژەوەندیی رێکخراوەکەدایە.

دەستلەکارکێشانەوەی رۆبێرتۆ ئازیڤیدۆ لەکاتێکدایە کە ئێستا ئابووریی جیهان بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و ئاستی بازرگانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی تووند لە رێکخراوەکە دەگرێت و دەڵێت، بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکەن، کەچی زۆر بەباشی مامەڵە لەگەڵ چین دەکەن، بۆیە ئەمریکا بیر لە چوونە دەرەوە لە رێکخراوەکە دەکاتەوە.

رێکخراوی بازرگانی جیهانی لە ساڵی 1995 دامەزراوە و بارەگای سەرەکی لە شاری جنێڤ لە سویسرایە، 164 ئەندام و 24 ئەندامی چاودێری هەیە و بودجەی ساڵانەی رێکخراوەکە نزیکەی 209 ملیۆن دۆلارە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif