مامۆستا مەلا عوسمان ھەرگیز ڕۆژی بێ موناجات نەبوو

ليست هناك تعليقات


مامۆستا محمد ڕەوف، كەسایەتی سیاسی سەربەخۆ، لە ساڵیادی كۆچی دوایی زاناو موجاهیدی كۆچكردوو مامۆستا مەلا عوسمان عبدلعزیز دا، لە هەژماری تایبەتی خۆیی نوسینێكی بڵاو كردۆتەوە بەو بۆنەیەوە و نوسیویەتی

پەیڤێک لەیادی زانای پایەبەرزو موفەسیرو موجاھید خاڵی خۆشەویستم جەنابی مامۆستا مەلا عوسمان خوا پلەی بەرزکاتەوە 

بیرم بێت ھیچ جارێک ڕێکنەکەوتوە لەخزمەتی دانیشم لە حوجرەکەی شافیعی یان لە ژوورەکەی خۆی لەماڵی خۆیان فرمێسکم نەدیبێت بەچاوەکانیەوە ، ھەرگیز ڕۆژی بێ موناجاتی نەبوو ، زوو زوو گەروی دەگیراو پڕ دەبوو لە فرمێسک و زۆرجار نەیدەتوانی درێژە بەقسەبدات دەکەوتە حاڵەتێکی تایبەتەوە ..

شتێکم لێ دیوەو شایتیش زۆرە ھەرمن نیم ئەو ھەڵوێست و دڵە تایبەتە بەکەسە دەگمەنەکانەوە ھەیە ئەویش ھەموو شاگردەکانی شایەتی بۆدەدەن بریتیە لەوەی ھەمیشە گەنجی ساڵەحترو زیرەکتری فەزڵ ئەدا بەسەر کوڕەکانی خۆیدا و دەستی ئەگرتن و گەورەی دەکردن و لە کۆڕو مەجلیسی گەورەکاندا بەشداری دەکردن ..

لەباسی قورئان و سوننەو سیرەدا دووجار پێی 

ووتم محمد لەقورئان دامەبڕێن سیرە زۆر بخوێننەوە بەڵام فەرموودە کەمتر پێوەی سەرقاڵ بن ووتم بۆچی قوربان فەرمووی :

سیرە سووننەی کردارییە کراوەشە بۆ قسەلەسەرکردن و کێشەی حەرام و حەڵاڵ و ئەحکام دروست ناکات و ئینسانیش پەروەردە دەکات ، بەڵام سوننە و فەرموودە ھەندێک فەرموودەی پەروەردەو تەزکیە نەبێت ئەویتری بۆ زانایان و فەقیھەکانە و پێویستی بە کۆمەڵێک زانستی تر ھەیە تابتوانیت قسەی تێدا بکەیت بۆیە ئەوەیان لێگەڕێن بۆ زاناکان و فەقیھەکان ، ئەم تێگەشتنە قووڵە ئەگەر بەم سلوکە جوانەوە ئیشی پێبکرایە ھەرلەکۆنەوە تائێستا زۆربەی گرفتەکان دروست نەدەبوون ، نەخەڵکێک پەیدا دەبوو فەرموودە بخاتە جێگای قورئان و نەکەسانێکی دیکەی نەخوێندەواریش پەیدا دەبوون سوونەو فەرموودە لەقاموسدا بسڕنەوەو ئەو ھەمووە تەشھیرەی پێبکەن و نەکەسانێکی دیکەش جورئەتیان دەکرد سوونە بخەنە خزمەتی دەسەڵاتدارەکانی کۆن و نوێ ..

ھەڵوێستێک لەیادم ناچێت و لەبەرچاوم ون نابێت:

ئێمە ماڵمان لە ناو خێمەکانی سەریاس بوو ئەویش ماڵی لەپاوەبوو ئەوکاتە سەرەتای کاری بزوتنەوەبوو من سکرتێری تایبەتی خۆی بووم سەرەتای سەرمای پایزبوو ڕۆشتم بۆ خزمەتی بۆ پاوە چومەژوورەوە سەیرەکەم پەنجەرەی ژوورەکەی کردوەتەوە دونیاش ساردەو قۆپچەکانی کراسەکەی کردبویەوە بێتاقەتە ووتم ئەوەچیە قوربان فەرمووی محمد گیان ئەوە ئێستا خەلکی ئۆردوگای سەریاس سەرمایانەو منیش لەم ماڵەدام ویژدانم نارەحەت بوو حەزمکرد ھەست بەسەرمای ئەوان بکەم تۆزێک دڵم ئیسراحەت بکات و دڵی پڕبوو لەگریان ..

مشتێک لەنمونەی خەروارێکی پڕ بەرەکەت 

خوای گەورە لە بەھەشتدا شادیکات بەو پێغەمبەرە نازدارەی صلى الله عليه وسلم کە ھەرکات باسی بکردایە دەگریا .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif