چالاكوانان: دەبێت پێكەوە ناڕەزایی دەربڕین و ناونیشان گرنگ نیە

ليست هناك تعليقات




كوردپلات - هەواڵ
-
دوای ئەوەی دوێنێ سێ شەممە ئەنجومەنی ناڕەزاییەكان بڕیاریدا ڕۆژی پێن شەممە خۆپیشاندانێك ڕێكبخات و لە كۆنگرە ڕۆژنامە نوسیەكەی دوێنێیاندا بانگەوازیان بۆسەرجەم چین و توێژەكان كرد كە بێدەنگی بشكێنن و ئەم دۆخە قبوڵ نەكەن

هەر سەبارەت بە خۆپیشاندانی سبەینێ ئەندامانی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن سبەینێ ڕۆژی هەموومانە و دەبێت پێكەوەبین

تارق تاهر، ئەندامی ئەنجومەنی م ناڕازی بۆ كوردپلات وتی: ئێمە هیچ ناو و ناونیشانێكمان لا گرنگ نیە و خۆپیشاندانی سبەینێ گشتیە و لە پێناو داخوازیە ڕەواكانی خەڵكدایە چونكە هاوڵاتیان بە دۆخێكی قورسدا تێدەپەڕێت

لە هەمان كاتدا عادل حسن چالاكوانی دیاری ناڕەزاییەكان ڕایگەیاند: ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ بۆ هاوڵاتیان زۆر قورسە و ئەم بێ موچەیی و بێ منەتیەی دەسەڵات قابیلی قبوڵ نیە و پێویستە بە شێوازێكی مەدەنی بێدەنگی بشكێنین و فشاری جدی دروستكەین

ئاكۆ جمال ئەندامی ئەنجومەنی نارەزایەتیەكان بە كوردپلاتی ڕاگەیاند: ئێمە بیرمان لە میكانیزمی نوێ كردۆتەوە و قۆناغی داهاتو تەواوی جیاوازیەكان تێدەپەڕێنین و داواكان گشتین و دەبێت ناڕەزاییەكانیش گشتیبن

سەبارەت بە ئەو ناڕەزایەی سبەینێی ئەنجومەنی ناڕەزاییەكان هاوڕێ لوقمان زیندانی سیاسی و ئەندامی ئەنجومەنەكە لە كۆنگرە ڕۆژنامە نوسیكەدا ڕایگەیان: سبەینێ ڕۆژی ناڕەزایی گشتیە و سەرجەم چین و توێژەكان بەشدار دەبن تیایدا، پێویستە چیتر بێدەنگ نەبین

بە هەمان شێوە ئاوات ئازاد، ئەندامی ئەنجومەنی ناڕەزایەتیەكان وتی: ئەوەی ئێمە دەیكەین داواكردنی ماف و قبولنەكردنی ئەم همو ستەمەیە لێمان دەكرێت و پێویستە پێكەوە نارەزایی دەربڕین و بێدەنگ نەبین




بڕیارە سبەێنێ كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ لەبەردەم دادگای سلێمانی ناڕەزایی فراوان بەڕێوە بچێت

لینكی هەواڵی پەیوەندیدار

https://www.kurdplat.net/2020/05/blog-post_272.html?m=1

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif