چارەنووسی لینگلێت ئاشکرا دەبێت

ليست هناك تعليقات


كلیمنت لینگلێتی بەرگریكاری بەرشەلۆنە چوونی بۆ ئینتەر میلان ڕەتدەكاتەوە لە گواستنەوەی داهاتوودا و مانەوەی لە یانە كەتەلۆنیەكە هەڵدەبژێرێت.

بۆ شوێنگرتنەوەی میلان سكرینیار كە رۆیشتنی لە ئینتەر میلان چاوەروانكراوە بە ئامانجی یانە كەتەلۆنیەكەش سەیر دەكرێت، باس لە گرنگیدانەكانی یانەی ئینتەر میلان دەكرا بۆ گواستنەوەی لینگلێتی فەرەنسی، بەڵام لە هەوالێكی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆدا كە بە نزیك لە بەرشەلۆنە دادەنرێت ئاشكرایدەكات كە لینگلێت بە تەواوی چوونی بۆ ئینتەر میلان ڕەتكردۆتەوە، بەڵكو ئارەزووی بەردەوام بوون لەگەڵ یانە ئیسپانییەكە دەكات بەهۆی ئەوەی هەست بە دڵخۆشی دكات لە نێو یاریگای كامپ نۆ.

رۆژنامەكە ئاشكراشیدەكات كە لینگلێت دوای ئەوەی لە 2018 لە ئیشبیلیەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە كرد، پێیوایە دەتوانێت لەگەڵ یانە كەتەلۆنیەكە میژوو بنوسبَتەوە و داهاتووی هەبێت، هەر بۆیە نایەوێت ئەو یانەیە جێبهێلێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif