"میدیاکانیش خەریکە ببن بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی"

ليست هناك تعليقات


تەرزە جاف
-
پرسی ئافرەت و پەیوەندی نێوان ئافرەت و پیاو لە کۆمەڵگای ئێمەدا هێشتا پرسێکی هەستیارە و دەیان مینی داب ونەریت و ئاین و کۆمەڵ دێتە سەر ڕێگای هەر کەسێک بیەوێت خۆی لە قەرەی ئەو باسە بدات.

بەشێکی زۆریش لە دیاردە کۆمەڵایەتیە نەخوازراوەکان بە راستەوخۆ بێت یاخود ناراستەوخۆ، لەو نێوانەوە هەڵدەقوڵێن و سەرهەڵدەدەن، هەر بۆیەش دەستبردن بۆ ئەو بابەتە تا چەند بابەتێکی گشتیە لە بەرانبەردا سەد قاتیش هەستیارە، خۆ کاتێکیش ئەم باسە دەکرێت بە بابەتی میدیا و راگەیاندن پێویستە کەسانێک لە بارەیەوە بدوێن کە تایبەتمەند بن و بتوانن پەیامی کاریگەر بگەیەننە ناو ماڵەکان و ئاشتی ناو کۆمەڵگا نەخەنە بەردەمی هەڕەشەی توندوتیژی.

کارکردن لەسەر پرس و کێشە و بیروباوەڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاسان نیە، هێشتا ئامارەکانی کوشتنی کچان و ژنان و بێ بەریکردنیان لە قوتابخانە و بەشودانی کچانی منداڵ و دەیان دیاردەی تر بارێکی قورسن لەسەر شانی کۆمەڵگا و کۆسپی گەورەن لەبەردەم پێشکەوتنیدا، لە بەرانبەریشدا کەم نین ئەوانەی لەناو حکومەت و ڕێکخراوە مەدەنیەکان خەون بەوەوە دەبینن کە کۆمەڵگا لەو دیاردانە خاوێن ببێتەوە و رۆژێک بێت ئەو دیاردانە بنبڕ بکرێن و تەنها بە خەونبینینشەوە رانەوەستاون و شانیان داوەتە بەر ئەو ئەرکە قورسە و کاری جیددی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی توندوتیژی، بۆ هەنگاونانیش بەرەو ئەو گۆڕانکاریە ڕیشەییانە دەیان کۆسپ و تەگەرە دێتە سەر ڕێگایان کە هەنگاوەکانیان خاو دەکاتەوە و خەونەکە دوور و دوورتردەخاتەوە لە چاوان.

میدیا و سۆشیال میدیا لە حاڵی حازردا ڕۆڵێکی گەورە و بەرچاویان هەیە لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگا، ئەو ئاراستەکردنەش بە داخەوە تا لایەنێکی بەسوودی لێ دەدۆزرێتەوە دەیان و بگرە سەدان لایەنی خراپی دەردەکەوێت .

بەداخەوە یەکێک لە گەورەترین کۆسپ و تەگەرەی بەردەم پێشکەوتنی کۆمەڵگا و بەلاڕێدا بردنی ئازادی تاک، هاتنە ئارای سۆشیال میدیایە بەو پەرش و بڵاویە و ڕۆژ بە ڕۆژیش ئامرازە نوێکانی پەخش و پەیوەندی و بە ئاسانی بەردەستبوونیانە، گرفتی ئەم نیشتمانە تەنها سامانی نەوت و بودجە و پارە نیە، سامانێکی مرۆیی هەیە کە بەشێکیان پێویستە کاربکرێت لەسەر پەروەردەکردن و پێگەیاندنیان ، ئینجا بەشەکەی تریشە کە لەناو دەزگاکانی حکومەت و رێکخراوە مەدەنیەکان و سێکتەرە جیاوازەکاندا ،کەسانێک بە دڵسۆزیەوە کار دەکەن و بەردەوامیش بە هۆی نەزانی ،یاخود بە دەستی ئەنقەستی میدیا و سۆشیال میدیا کە لەم ساڵانەی دواییدا لە لایەنی کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە بونەتە تەواوکەری یەکتر تواناکانیان بەهەدەر دەڕوات وهەرچی ماندوبونیانە زەربی سفر دەبێت.

ئەگەر ئەم کاریگەریەش بەم شێوەیە بێت، پێویستە هەرچی زوە حکومەت لە ڕێگای وەزارەتە تایبەتمەندەکانەوە دەستی کراوە بێت بۆ فلتەر دانانی خێزانی لەسەر سۆشیال میدیا و ڕێگرتن لە بەرنامە کاڵ و کرچەکانی کەناڵەکان و هەوڵی چڕ بدرێت بۆ دانانی فلتەری خێزانی بۆ سەر سۆشیال میدیا ، ئەگەر ئەمە نەکرێت ئەوە هیچ پلانێکی پەروەدرەیی، کۆمەڵایەتی ، ئەخلاقی لەم گەڕەلاوژێی سۆشیال میدیایەدا فریای فڕکان فڕکانی سناپ و تیکتۆک و لایڤە بێ سەروبەرەکان و ئینجاش بەرنامە کاڵوکرچەکانی کەناڵەکانیش ناکەوێت.

بەداخەوە یەکێک لە گەورەترین کۆسپ و تەگەرەی بەردەم پێشکەوتنی کۆمەلگا و بەلاڕێدا بردنی ئازادی تاک، هاتنە ئارای سۆشیال میدیایە بەو پەرش و بڵاویە و ڕۆژ بە ڕۆژیش ئامرازە نوێکانی پەخش و پەیوەندی و بە ئاسانی بەردەستبوونیانە.

لەوەش خراپتر ئەوەیە کە دەزگا میدیاییەکانیش لە جیاتی ئەوان کاریگەريی لەسەر سۆشیال میدیا دروست بکەن و هەوڵ بدەن ڕێنیشاندەری بن، بە پێچەوانەوە خەریکە دەکەونە ژێر باری ئەم دیاردەیە و بۆ زیادکردنی بینەر و ژمارەی فۆڵۆوەر دەکەونە دوای قەرەباڵغی سۆشیال میدیا و هەندێکجار ڕۆڵیان لە خراپیدا شان لە شانی سۆشیال میدیا دەدات و ئەولاتریش.

گرفتی ئەم نیشتمانە تەنها سامانی نەوت و بودجە و پارە نیە، سامانێکی مرۆیی هەیە کە بەشێکیان پێویستە کاربکرێت لەسەر پەروەردەکردن و پێگەیاندنیان، ئینجا بەشەکەی تریشە کە لەناو دەزگاکانی حکومەت و رێکخراوە مەدەنیەکان و سێکتەرە جیاوازەکاندا، کەسانێک بە دڵسۆزیەوە کار دەکەن و بەردەوامیش بە هۆی نەزانی، یاخود بە دەستی ئەنقەستی میدیا و سۆشیال میدیا کە لەم ساڵانەی دواییدا لە لایەنی کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە بونەتە تەواوکەری یەکتر تواناکانیان بەهەدەر دەڕوات وهەرچی ماندوبونیانە زەربی سفر دەبێت.

ئەگەر ئەم کاریگەریەش بەم شێوەیە بێت، پێویستە هەرچی زووە حکومەت لە ڕێگای وەزارەتە تایبەتمەندەکانەوە دەستی کراوە بێت بۆ فلتەر دانانی خێزانی لەسەر سۆشیال میدیا و ڕێگرتن لە بەرنامە کاڵ و کرچەکانی کەناڵەکان و هەوڵی چڕ بدرێت بۆ دانانی فلتەری خێزانی بۆ سەر سۆشیال میدیا، ئەگەر ئەمە نەکرێت ئەوە هیچ پلانێکی پەروەدرەیی، کۆمەڵایەتی ، ئەخلاقی لەم گەڕەلاوژێی سۆشیال میدیایەدا فریای فڕکان فڕکانی سناپ و تیکتۆک و لایڤە بێ سەروبەرەکان و ئینجاش بەرنامە کاڵوکرچەکانی کەناڵەکانیش ناکەوێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif