شاندێکی یەکێتی سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی جوڵانەوەکەش ڕایگەیاند، داوایان لە یەکێتی کردوە، بەهۆی ئەو خروقاتانەی بەرامبەر بە نەوەی نوێ کراوە داوای لێبوردن بکات.
ڕێبوار عەبدولڕەحمان، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: نەوەی نوێ وەکو هێزێکی سیاسی ئۆپۆزسیۆن، بۆ هەر قسە و باسێک کە لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بێت، ئامادەن بۆ گفتوگۆ و دەرگایان کراوەیە لەگەڵ هەر لایەنێکی سیاسیدا بێت.
شاندەکەی یەکێتی پێکهاتبوون، لە قادر عەزیز و سۆران جەمال تاهیر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سالار سەرحەد و جەزا سەید مەجید ئەندامانی سەرکردایەتی و رۆژان حەمە رەش و زیاد جەبار ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان. شاندەکەی نەوەی نوێش پێکهاتبوون لە سەڵاح داود و عومەر عەلی و ڕێبوار ئەورەحمان و ئاڤان سدیق ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆن و مژدە مەحمود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.
ئەم سەردانەی شاندی یەکێتی بۆ لای نەوەی نوێ لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ و پێش نەوەی نوێ، شاندەکەی یەکێتی سەردانی حزبەی سۆسیالیست و یەکگرتووی ئیسلامیان کرد.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق