بە ماسكی محمد سەلاحەوە دزیەكەیان كرد و گیران

ليست هناك تعليقات



هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی میسر باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکرد کە ماسکی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولیان پۆشیبوو.

سەرچاوە هەواڵییەکانی میسر ئاشکرایان کرد: "هێزە ئەمنییەکان لە شاری نەسری وڵاتی میسر باندێکی دزیکردنیان دەستگیر کرد، کە لە 4 کەس پێکهاتبوون، بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە هەرچواریان ماسکی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسریان پۆشیبوو، لە چەند رۆژی رابردوودا هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند فرۆشگایەک لە شاری نەسر".

هەروەها رۆژنامەکانی میسر ئاشکرایان کرد: "دەست بەسەر چەند ئامێرێکدا گیراوە کە دزەکان بۆ تاڵانکردن و بڕینی دوکانەکان بەکاریانهێناوە، هەروەها دەست بەسەر دەمانچەیەک و چەند مۆبایلێکیشدا گیراوە".

محەمەد سەڵاح یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان و خاوەنی پێگەیەکی جەماوەری گەورەیە لەسەر ئاستی جیهان پێشتر بۆ یانەکانی بازڵی سویسری، چێڵسی، فیۆرێنتینا و رۆما یاریی کردووە، ئێستاش یەکێکە لە ئەستێرە درەوشاوەکانی یانەی لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif