سوارێز نهێنیەكی لەگەڵ میسی ئاشكراكرد

ليست هناك تعليقات


لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرایکردوە، کە بەر لە چوار ساڵ لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ڕازیکردوە، ریزەکانی یانەکەیان جێ نەهێڵێت.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، سوارێز وتوویەتی "لە وەرزی 2016دا، مێسی بڕیاریدا ریزەکانی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، بەڵام لەگەڵیدا، گفتوگۆیەکی چڕم ئەنجامداو، رێگەم لەو یاریزانە گرت رو لەهەر یانەیەکی دیکە بکات".

لە بەشێکی قسەکانیدا ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە باسی لەوە کردوە، کە بەهۆی یاساکانی باج و دەرامەت لە ئیسپانیا، مێسی بڕیاریداوە لالیگا جێبهێڵێت و رو لە یانەی مانچستەر سیتی بکات.

سوارێز بۆ مۆندۆ زیاتر باسی لەو بابەتە کردوە و دەڵێت "بەمێسیم وت ئەگەر رو لە هەر یانەیەکی دیکەی بکەیت ناتوانیت ئاسودەبێت، بەراورد بە یانەی بەرشەلۆنە، چونکە لە بلاوگرانا دەتوانیت هەمو کارێک ئەنجام بدەیت و نازناوەکان بەرزبکەیتەوە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif