مەڕوان گەڵاڵی: وا باشە كاك ئارام واز لە سیاسەت بهێنێت و دانیشتێت

ليست هناك تعليقات


هەواڵ

ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاندوە: كاتی خۆی ئارام قادر بەبێ هیچ هۆكارێك كۆمەڵی ئیسلامی بەجێهێشتوو و كۆمەڵێك كەسی لەگەڵ خۆی برد و ئێستاش با وازبهێنێت و نەگەڕێتەوە.

مەڕوان گەڵاڵی، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاندوە "هاتنەوەی كاك ئارام قادر بۆ ناو كۆمەڵی ئیسلامی كۆدەنگی لەسەر نابێت و ڕای جیاوازی لەسەر دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو كاتی خۆی كە كۆمەڵی ئیسلامی بەجێهێشت، هیچ هۆكارێكی رۆشتنی نەبوو كە لەگەڵ خۆیدا ژمارەیەك كەسی راپێچ كرد و بردینی، ئێستاش بۆ كاك ئارام قورسە بێتەوە ناو كۆمەڵی ئیسلامی".

وتیشی "وا باشە بۆ كاك ئارام واز لە سیاسەت بهێنێت و دانیشتێت و خەریكی خوێندنەوە و نوسین و ماڵ و حاڵی خۆی بێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif