هاوژینی خاشوقچی بەربەستی بەردەم محەممەد بن سەلمانە

ليست هناك تعليقات


هاتیس جێنگیزی هاوژینی جەمال خاشوقچی داوای کۆبوونەوە دەکات لەگەڵ دەستەی پرێمەرلیگ، سەبارەت بە کڕینەوەی یانەی نیوکاسڵ.

محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، کە سەرپەرشتی سندووقی وەبەرهێنانی سعودیە دەکات، نزیکە لە کڕینەوەی یانەی نیوکاسڵ و هەنگاوەکان لە دوا قۆناخدایەوە لە چەند رۆژی کەمی داتوودا بن سەلمان دەبێتە خاوەنی یانەی نیوکاسڵ.

هاتیس جەنگیز، هاوژینی جەمال خاشوقچی لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە داوای لە دەستەی پرێمەرلیگ کردووە کۆبوونەوەی لەگەڵدا بکەن، بۆ ئەوەی رێگری لەوە بکات نیوکاسڵ بە بن سەلمان نەفرۆشرێت.

جەنگیز، نامەیەکی بۆ هاندەرانی نیوکاسڵ ناردووە و داوایان لێدەکات دژی کڕینەوەی یانەکەیان بوەستن، چونکە ئەو سعودیە بە کوشتنی هاوژینەکەی تۆمەتبار دەکات.

هاتیس، ویستی بە بەرپرسانی پرێمەرلیگ رابگەیەنێت کە بن سەلمان هاوژینەکەی کوشتووە و نەهێڵن نیوکاسڵ بكڕێتەوە، بەڵام داواکەی نەگەیشت بەهۆی ئەوەی کە مامەڵەی کڕینەوەی یانەکە کۆتاییهاتووە و بن سەلمان خاوەنی نیوکاسڵە.

لە مانگی 10ـی ساڵی 2018دا جەمال خاشوقچی دوای چوونەژوورەوەی بۆ نێو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبووڵ نەهاتە دەرەوە و دواتر دەرکەوت کوژراوە، بەهۆی کوشتنەکەشی سعودیە تۆمەتبارکرا، بەڵام محەممەد بن سەلمان رەتیکردەوە سعودیە دەستی لە کوشتنی خاشقچیدا هەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif