وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی داوەتە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی پەروەردەی پارێزگاكان بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات" بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی دەسەڵاتی تەواویان هەیە بۆ دەستپێکردنەوە و ڕێکخستنەوەی دەوامی فەرمامبەران بە رەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان".
ڕاشیگەیاندووە" کە ئەو بڕیارە لە ڕۆژی ١١ی نیسانی ٢٠٢٠وە کاری پێدەکرێت و بە پێی پێویست و بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری و ڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان ئاگاداریان بکەنەوە".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق