یەكەم كەشتی نەوتی گەشتە فەنزوێللا

ليست هناك تعليقات

یەکێک لەو پێنج کەشتییە نەوتییەی ئێران کە بەرەو ڤەنزوێلا بەڕێکەوتبوون لە یەکێک لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە لەنگەری گرت.

کەشتییە نەوتییەکە رۆژی دووشەممە 25-05-2020 گەیشتووەتە پاڵاوگەی ئێل پالیتۆ و لەلایەن باڵیۆزی ئێران لە ڤەنزوێلا و هەروەها وەزیری نەوتی ڤەنزوێلاوە پێشوازی لێکراوە.

نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا رۆژی یەکشەممە 24-05-2020 لەسەر ناردنی ئەم کەشتییە نەوتیانە لەلایەن ئێرانەوە بۆ وڵاتەکەی سوپاسی حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران و ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵکی ئێرانی کرد.

چوونی ئەم کەشتییە نەوتیانە لە ئێرانەوە بۆ دەریای نیمچەدوورگەی عەرەبی و دواتریش بۆ زەریای ئەتڵەس و دەریای کاریبی لەکاتێکدایە ئێران لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆی خراوەتە سەر و رێگەی پێنادرێت نەوت هەناردە بکات.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، پێنج کەشتیی نەوتی ئێرانی کە چەند بەرهەمێکی نەوت و گازیان هەڵگرتبوو، بەرەو ڤەنزوێلا بەڕێکەوتن، ئەمەش سەرباری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران و رێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران.

چوونی ئەم پێنج کەشتییە نەوتییەی ئێران بۆ ڤەنزوێلا، لەسەر داوای حکومەتی ڤەنزوێلا و خودی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ئەم وڵاتە بووە.

کەشتییەکان سەر بە حکومەتی ئێران و ئەو کۆمپانیایانەن کە نزیکن لە حکومەتی ئێران، ئاڵای ئێرانیان بەسەرەوەیە، لە بەندەر عەباسەوە بەڕێکەوتوون و بە نیمچە دوورگەی عەرەبی و دواتریش بە نۆکەندی سوێسدا بەرەو دەریای ناوەڕاست و لەوێشەوە بۆ دەریای کاریبی دەڕۆن.

لەبارەی چوونی ئەم پێنج کەشتییە نەوتییە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران نامەیەکی ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و تێیدا هۆشداری دا لە دەرهاویشتەکانی نیازی ئەمریکا بە ئەنجامدانی جووڵەیەک دژی کەشتییە نەوتییەکانی لە ناوچەی کاریبی لە ئەمریکای باشوور.

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەکی ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و لەبارەی ناردنی هێزی دەریایی لەلایەن ئەمریکا و بەربەست دروستکردن لە گواستنەوەی سووتەمەنی لەلایەن ئێران بۆ ڤەنزوێلا هۆشداریی داوە.

زەریف لە نامەکەیدا، ئەم هەنگاوەی ئەمریکای بە کاری چەتەی دەریایی شوبهاندووە و بە مەترسییەکی گەورە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ناوبردووە و داوایکردووە ئەمریکا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە کەشتیوانی بگرێت.

هەروەها عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش باڵیۆزی سویسرای لە تاران بانگهێشت کردووە کە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە ئێران و داوایکردووە هۆشداری جیدی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمبارەوە بە ئەمریکا رابگەیێنێت.

کەشتییەکان ئێستا گەیشتوونەتە زریای ئەتڵەس و پێشبینیدەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی حوزەیران بگەنە ڤەنزوێلا.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif