سەندیكای كرێكاران: دەبێت قەرەبوو بكرێینەوە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات
-

لقی سلێمانی سەندیكای كرێكاران داوا لە وەزارەتی كار دەكات قەرەبوی ئەو كرێكارانە بكاتەوە كە بەهۆی كەرەنتینەوە بێكار بون و داواش دەكات هێنانی كرێكاری بیانی لەلایەن خاوەنكارو كۆمپانیاكانەوە سنوردار بكرێت.

ئاوێنە: لقی سلێمانی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی 1ی ئایار، بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكارانەوە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەڕێی راگەیەنراوێكی 10 خاڵییەوە داوای دەستبەكردنی مافی كرێكارانی كردو داواشی كرد هێنانی كرێكاری بیانی لەلایەن خاوەنكارو كۆمپانیاكانەوە سنوردار بكرێت.

لقی سەندیكای كرێكاران بە پێویستیشی زانی كە كێشەی كرێكارانی گرێبەست لەهەردو كەرتی گشتی و تایبەت دەستبەر بكرێت و وەزارەتی كار قەرەبوی كرێكارانی بیناسازی بكاتەوە كە بەهۆی كەرەنتینەوە بێكاربون.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif