فراكسیۆنی پارتی: ئەوەی سەرۆكی حكومەت دەیكات چەسپاندنی یاسایە

ليست هناك تعليقات


كوردپلات - هەواڵ
-
فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە دانیشتنەكانی داهاتوی پەرلەماندا لابردنی پارێزبەندی لەسەر چەند پەرلەمانتارێك دەخرێتە دەنگدان لەئەنجامی تۆماركردنی سكاڵا لەسەریان و "ئەم پرسەش هیچ قابیلی شپرزە بون نییە." دەشڵێت: بەدیاریکراوی سۆران عومەر لەسەر داوای مەسرور بارزانی دەبێت بچێتە بەردەم دادگا.

دەقی بەیاننامەكە...

بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتییەوە

لە دانیشتنەکانی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان چەند پەرلەمانتارێک لەئەنجامی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەریان لابردنی پارێزبەندی لەسەرییان دەخرێتە دەنگدان.

ئەم پرسە هیچ قابیلی هاتوهاوارو شپرزە بون نییە، بەدیاریکراوی پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی سۆران عومەر لەسەر داوای بەڕێز سەرۆک وەزیران کاک مەسرور بارزانی دەبێت بچێتە بەردەم دادگا، ئەوەی بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەیکات چەسپاندنی یاسایەو ڕێگایەکی شارستانیانەیە، کە ئەگەر بژمێردرێت لەوانەیە سەدهەمینجار بێت ئەو پەرلەمانتارە تەشهیرو ناوزڕاندن پیشەی بوە و زۆربەی جار چاوپۆشی لێکراوەو پێشتر داوایەکی هەر لە دادگا بەرانبەر بەڕێز سەرۆک وەزیران دۆڕاندوەو سەدو دە ملیۆن دینار دەبو قەرەبو بدات بەڵام تەنها دوسەدو پەنجا دیناری لێوەرگیرا.

ئەوانەی ئاین بەکار دەهێنن بۆ سیاسەت و بوختان و تەشهیر کارو پیشەیانە خۆ دەبێت جارێک کەسێک پێیان بڵێت ئەم ڕیاکارییە ڕابگرە، نیگەرانبون بە چونە بەردەم یاسا دو ڕوییە لە بەرانبەر ئاین و دوفاقییە لە داواکردنی دادگەریی.

خەڵک دەبێت بزانن ئەم نمونانە چەندین ساڵە بوختان دەکەن و گوێی خەڵکییان پڕکردوە لە قسەی ناڕاست ئێستاش پەلەقاژێ و ترس لە دادگا نیشانەی پرسیارە، چونکە مرۆڤ گەر ڕاستگۆ بێت باکی چییە بەوەی بچێتە بەردەم دادگا، بەڕێز سەرۆک وەزیران شارستانیانەترین رێگای گرتۆتە بەر وەک هەر هاوڵاتییەکی ئەم هەرێمە کە مافی خۆیەتی ڕێگری بکات لە بوختان و ناوزڕاندن بەرانبەری.

هەمو پەرلەمانتارێک ئەرکی ئەوەیە لەخزمەت خەڵکی کوردستاندا ڕۆڵی خێرو چاکە بگێڕێت و لەو ناڕەحەتییانەی کە دێنە پێش بۆ میللەتەکەمان پاڵپشتی خەڵک بن نەک خەریکی پرتەو بۆڵەی لابەلاو بوختان و ئاژەوەگێڕی.

فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif