تووشبووێکی کۆرۆنا لە کەرکووک گیانی لەدەستدا

ليست هناك تعليقات


تووشبوویێکی کۆرۆنا لە کەرکووک گیانی لەدەستدا، کە لە نەخۆشخانە لە کەرەنتین بوو.

ئەو تووشبووەی کۆرۆنا تەمەنی 70 ساڵە، لە نەتەوەی تورکمانە و ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 30-5-2020) لە نەخۆشخانەی پیشەسازیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکووک گیانی لەدەستداوە.

د. زیاد خەلەف، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند "ئەو پیاوە بەتەمەنە، کاتێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەسەختی هەناسەی داوە، بۆیە لەڕێگەی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، ئۆکسجینی پێدراوە. هەرچەندە لەژێر چاودێرییەکی چڕی پزیشکی بووە، بەڵام لەدوای کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە گیانی لەدەستدا".

پیاوە بەتەمەنەکە دانیشتووی گەڕەکی غەرناتەی کەرکووک بووە و، ئێوارەی دوێنێ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

تائێستا لە کەرکووک 72 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 59 کەسیان چاکبوونەتەوە و بەو پیاوە بەتەمەنەشەوە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif