بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانیی عێراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تاوەکو 06-06-2020 درێژکردەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه.
ده‌رچوونی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له چوارچێوه‌ی رێگریکردنە له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایر‌ۆسی کۆرۆنا.
پێشتر راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو 31-05-2020 درێژکرابوویەوە و ئەمڕۆش جارێکی دیکە ماوەی راگرتنی گەشتەکان تاوەکو 06ی حوزەیران درێژکرایەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تایبەت بە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایر‌ۆسی كۆرۆنا، لە 17ـی ئاداری 2020 وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی هەڵپەسارد.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق