محمد حكیم: خودایە میهرەبانیت ببارێنە بەسەر وڵاتەكەمدا

ليست هناك تعليقات

محمد حكیم جبار، كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بە زمانێكی سادە و لە شێوەی نزادا بۆ شەوی ٢٧ی ڕەمەزان (شەوی قەدر) دەنوسێت: زۆرن نارەحەتی و دەردی میللەتی ئێمە، خوایە میھرەبانیت ببارێنە بۆ سەر خاک و وڵاتەکەم.
دەقی نزاكانی محمد حكیم


لەم شەوە پیرۆزەدا...

نازانم بۆ میللەتەکەم چی نزایەک بکەم!
نزای موچە بۆ موچە خۆرانی؛
یان نزای رزگاربون لە ستەمی دەسەڵاتدارانی؟
یان نزای بە ئاوات گەشتنی روڵەکانی؟
یان رزگاربوونی وڵات لە گەندەڵکارانی؟
یان گەیشتن بە خەونی باپیرانی؛ 
یان هەلی کار بۆ بێ کارانی، 
یان ئاشنابوونی دایکان بە رۆلەی دوورە وڵاتانی.
یان نزای ھیدایەتی گومڕاو سەرلێشیوانی.
یان فریاکەوتنی موحتاج وھەژارانی
یان پاراستنی لە پیلانی ناحەزانی.

زۆرن نارەحەتی و دەردی میللەتی ئێمە، خوایە میھرەبانیت ببارێنە بۆ سەر خاک و وڵاتەکەم.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif