قەیرانی موچەی ھەرێم و قسەیەکی نەوتراو

ليست هناك تعليقات



موحەمەد حكیم
-
ئەم قەیرانەی ھەرێمی تێکەوتووە، بەرھەمی سیاسەتی چەوتی حکمڕانییە، لەم رووەوە ھەر چەند بڵێن کەمە، بەڵام دەبێت ئەوەش بوترێت کە سەرانی بەغداش لایەکی گرفتەکەن، لە یادمانە عادل عەبدولمەھدی ھات وتی: من و ئەبو مەسرور بڕیارمانداوە ئیدی من بە ئەبو مەسرور و ئەویش بە ئەبو فڵان یەکدی بدوێنین، هەروەك رازی بوو لە سەرەتای حوکمڕانییەكەیەوە پارە بنێرێت، دەیشیزانی نەوتی ھەرێم تەسلیم ناکرێت..

 مەبەستمە بڵێم: ئەوانەی دەبنە سەرۆکوەزیرانی بەغدا، سەرەتا پێویستیان بە کوردە بە ھەموو شت رازین و دواتر لە ژێر فشاردا لە بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رادەگرن .. بەڕاستی ئەوانە بە قەد ئەمانەی لای خۆمان تاوانبارن چونکە دەبێ سەرەتا قەبولیان نەکردایە ھەرێم نەوت تەسلیم نەکات ولە لایەکی ترەوە ھەلپەرست و گەمە بە مافی خەڵكی هەژارو رەش و رووتی کوردەوە دەکەن، گەرنا راستگۆ بوونایە ھەر کە وتی ئەبو مەسرور، دەبو بڵێت جا رازی نابم و موچەی ھەرێم نانێرم تا نەوتەکە تەسلیـم نەکەن.

هەرچی بڵێیت لە سەر حکومەت و ئەم حزبانەی ھەرێم و سیاسەتی ئابوری فاشلمان راستە، بەڵام دەبێ دیوێكی ئەو سیاسەتە ھەلپەرستەی بەرپرسانی بەغداش ببینرێت و لە نێوان ئەمان و ئەواندا، میللەتی هەژاری کوردستان بونەتە قوربانی  و مافی ئێمە بووەتە وەرەقەی فشاری رەوت و حزبە شیعەکانی عێراق بەرانبەر یەک، وەکو بڵێیت ھەر ئەم پارەیە لە بەلاش سەرف دەکرێت و باس لەو ھەموو ناحەقی و بە ھەدەردان و دزی پارەی عێراق، بە ناوی حەشدي شيعي وعەشایەری سوننەو تایفەو ومەراجع و جەماعەتی رەفحاو زۆری تر ناکرێت!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif