مامۆستایانی هەڵەبجە، دۆخەكە شایەنی قبوڵكردن نیە

ليست هناك تعليقات


فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم داوا ده‌كه‌ن گرفته‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر مووچه‌ی ئه‌وان ساغ نه‌كرێنه‌وه.‌

تادێت نیگه‌رانیه‌كان له‌سه‌ر خراپی دابه‌ش كردنی موچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر ده‌بن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مامۆستایانی 17 خوێندنگای ئاماده‌یی بنه‌ڕه‌تی دوای ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی تاقی كردنه‌وه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كرد، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا چوار خاڵیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد و ڕایانگه‌یاند گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌ده‌نه‌وه‌ هه‌ڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێت.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری دابه‌ش نه‌كردنی موچه‌ی دەگێڕێتەوە نه‌گه‌یشتنی بڕه‌ بودجه‌ی مانگانه‌ی حكومه‌تی نێوەندی عێراق.

دانا مەلا عبدول، ڕایگەیاند، ئەوەێ ئێستا هەیە شكستی حكومەتی هەرێمە و غەدرێكی گەورەیە بەرامبەر خەڵك، بەداخەوە كە شكست خواردن شەریكی كەمەو سەركەوتن زۆر، بۆیە دەبێت هەموو ئەو حیزبانەی بەشدارن لەم شكستە بەرپرسیارێتی هەڵگرن و لە خەمی خەڵكدابن ، دۆخەكە زۆر قورسە و قابیلی قبوڵكردن نیە

فاروق عومه‌ر شاره‌زا له‌ بواری ئابوریدا له‌ لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند، هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند له‌ ئاست موچه‌خۆراندا بێباكن و نابێت كێشه‌كانیان له‌سه‌ر موچەی فه‌رمانبه‌ران ساغ بكه‌نه‌وه.‌
پێشتر له‌ كۆبوونه‌وەی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ‌ی عێراق له‌گه‌ڵ سەرۆکەکانی فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمانی عێراقدا، به‌ وته‌ی دکتۆر جوان ئیحسان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، موسته‌فا ئەلكازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵینی داوه‌ كه‌ موچه‌ تێكه‌ڵ به‌ بابه‌ته‌ سیاسیه‌كان نه‌كات.

نزیکەی 5 مانگە فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا ته‌نها یه‌ك موچه‌ی ساڵی نوێیان وه‌رگرتووه‌، ئه‌مه‌ش نیگەرانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و هەروەها خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕینیش.

له‌م نێوه‌نده‌شدا بڕیاره‌ دانیشتنه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ند بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان به‌رده‌وام بن.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif