د. ئەنوەر موحەممەدفەرەج
-
حه‌یا ئه‌خلاقێكی به‌رزی نبوه‌ته
له فه‌رمووده‌یه‌كی په‌یامبه‌ری خۆشه‌ویستدا هاتووه (من نێردراوم ئه‌خلاقه به‌رزه‌كان ته‌واو بكه‌م)، له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه (خه‌ڵكی له وته‌كانی نبوه‌تی پێشووه‌وه ئه‌وه‌یان پێگه‌شتووه: ئه‌گه‌ر حه‌یاو شه‌رمت نه‌كرد هه‌رچیه‌كت ویست ئه‌نجامی بده)، به كۆكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو فه‌رمووده‌كه یه‌كێك له ئه‌خلاقه به‌رزه‌كان بریتیه له (حه‌یاو شه‌رم).
حه‌یا سێ ئاستی سه‌ره‌كی هه‌یه: (خودا، خود، خه‌ڵك)، له ئه‌ده‌بیاتی ته‌زكیه‌ی ده‌روونی زانا موسڵمانه‌كاندا شه‌رمكردن له خودا (أَلَمْ يَعْلَم بِأَنَّ اللَّهَ يَرَىٰ) سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی شه‌رمكردنه به‌رامبه‌ر خودی خۆمان و شه‌رمكردن له هه‌ڵه‌ی ئه‌خلاقی له كۆمه‌ڵگادا، (ابن القیم) له (مدارج السالكین) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات حه‌یا دۆخێكه له ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ى هه‌ستكردن به گه‌وره‌یی خودا‌و خۆشه‌ویستی خودا دروستده‌بێت. لاى (جونه‌یدی به‌غدادی) حه‌یا كاتێك دروستده‌بێت مرۆڤ نیعمه‌ته‌كانی خودا‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی خۆی به‌راوورد بكات.
حه‌یا فه‌زیله‌تێكی ئه‌خلاقیه
مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه، ئه‌خلاقی به‌رزیش له‌كاتی په‌یوه‌ندیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له فه‌رمووده‌یه‌كی خۆشه‌ویستدا هاتووه: (هه‌ر ئاینێك ئه‌خلاقێكی تایبه‌تی هه‌یه، حه‌یا ئه‌خلاقی ئیسلامه). بۆیه حه‌یاكردنی ئیماندار له خودا ده‌بێت له ئه‌خلاقیدا ره‌نگبداته‌وه، بۆ نموونه له: مامه‌ڵه‌ى بازرگانێك، به‌ڵێنی سیاسه‌تكارێك، پابه‌ندبوونی هاوسه‌ران به به‌ڵێنه‌كانیانه‌وه.
به‌ڕای (جۆزێف باتله‌ر) پاش خودی كردار شه‌رمكردن ئاستی دووه‌می ئه‌خلاقیبوونه، بۆ نموونه درۆكردن كارێكی نائه‌خلاقیه، ئه‌گه‌ر شه‌رمی نه‌كرد ئه‌وه دووجار نائه‌خلاقیكردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌رمیكرد له‌وه‌ى كردویه‌تی كارێكی ئه‌خلاقیكردووه. بۆیه ده‌توانین بڵێین شه‌رمكردن هه‌میشه رێگه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه‌یه له هه‌ڵه‌ى ئه‌خلاقی.
لێره‌وه (ئه‌بولقاسمی فه‌نائی) رای وایه ده‌بێت كه‌سی ئاییندار زیاتر پابه‌ندبوونی ئه‌خلاقی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر درۆكردن بۆ هه‌ر كه‌سێك كردارێكی ئه‌خلاقی ناپه‌سه‌ندبێت، ئه‌وا بۆ كه‌سی ئاییندار له‌به‌ر سێ هۆكار ناپه‌سه‌نده: یه‌كه‌م شه‌رمكردن له خودای به‌دیهێنه‌ر، دووه‌م شه‌رمكردن له به‌ركارهێنانی نیعمه‌تی زمان بۆ كارێكی ناپه‌سه‌ند، سێیه‌م ناپه‌سه‌ندی درۆكردن له‌به‌ر خودی خۆی یان ئه‌نجامه خراپه‌كانی.
#ئەخلاق سازی
نوسینەكانی ناوەندی هەژان

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق