دكتۆر دانا حمە باقی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە بابەتێكدا بەناونیشانی ( پارێزبەندیت خودایە) دەنوسێت: دنگدان بەدوو ئاراستەی جیاواز لەچەند کەیسێکی چون یەک و هاوشێوە ، عەیب دار بوونێکی گەورەیە بۆ خودی دەنگدەرەکان ، متمانە و ڕاستگوییان دەخاتە ژێر پرسیار و احراج بوونێکی زۆر.
دەقی نوسینەكەی پرۆفیسۆر دكتۆر دانا حمە باقی مامۆستای زانكۆ بەشی یاسا، لێرە بڵاو دەكەینەوە
پارێز بەندیت خودایە
لەمەڕ ماجەراکەی ئەمڕۆ :
بەدوور لەوەی کەبەسروشتی ڕوداوەکان، (پارێزبەند لەسەر هەڵگیراو) براوەی سەرەکی و پشکی شێری پێدەبڕێ ، و پەرلەمان وەک تاکە دامەزراوەی هەڵبژێردراوی خەڵک هێندەی تر متمانە لەدەست دەدات ، و لێکەوتەکانی بۆ یەکێتی (بەپێکهاتە نوێیەکەی سەرکردایەتیەکەی) وەک هاوبەشی سەرەکی باش نابێت ، و بەدەر لە لێدانی بزوتنەوەی گۆڕان وەک هاوبەشی دووەم و خودی سەرۆکی فراکسێونەکەی کەلەدوخی ئێستادا لەبەردەم احراجیەکی گەورەدان ؛
ــ دنگ دان بەدوو ئاراستەی جیاواز لەچەند کەیسێکی چون یەک و هاوشێوە ، عەیب دار بوونێکی گەورەیە بۆ خودی دەنگدەرەکان ، متمانە و ڕاستگوییان دەخاتە ژێر پرسیار و احراج بوونێکی زۆر.
ـــ شێوازی هەلبژاردنی نوێنەری (پێکهاتەکان) ئاشکرایە ، و خودی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان تێبینی خۆیان نەشاردۆتەوە لەو بارەیەوە ، لەگەل ئەوشدا تێوەگلاندنی پێکهاتەکان لەململانێی سیاسی گەمەیەکی مەترسی دارە ، و شڵەقاوی دۆخی هەرێم لەو ئاڵۆزیە کەم نیە.
ــ یاسا بەهەموو ئەو بێ ئەرزش کردنەی دوچاری بۆتەوە ، هێشتا بەڕادەیەک شکۆی ماوە، هیچ نەبێ لەسەر ئاستەکانی مامەڵەی تاکە کەسی ، لەق کردنی زیاتری متمانەی هاولاتی بەسەروەری یاسا و شکۆی دەسەڵاتی دادوەری، ژیانی مەدەنی هەڵدەتەکێنێ.
ـــ دەروونی داڕماو ، وپەنگ خواردویی ناخی خەڵکی چاوەڕێی فریاد ڕەسێکە هێوری کاتەوە ، ئەگەر نا قوڕەکە ئەوەندە خەستە سەری نەوەکانی داهاتوشی تێ ئەنرێ .
خودایــە ؛ خۆت عالمی بەوەی هەیە ، نەمانگێڕی بەوانەی کە لەناوچوون لەبەرئەوەی (( إذا سرق فيهم الشريف تركوه ، وإذا سرق فيهم الضعيف أقاموا عليه الحد )) . امیـــــن .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق