تیۆریای ئەرەستۆ و سیاسیە فاشیلەکان

ليست هناك تعليقات


ڕزوان یاڵانپێی
-
ئەرەستۆی یۆنانی خۆشگوزەرانی و ژیانێکی تەندروست و دادپەروەری لە هەر کۆمەڵگەیەکدا نابەستێتەوە بە بونی سەرکردەیەکی لێهاتوو، بەڵکو پێی وایە ئەوە لە هەبونی یاسا و قانون و دەزگای دەوڵەتە دەتوانێت خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە فەراهەم بکەن.

بە پێچەوانەی نەزەریەی ئەرەستۆ، هەرچی سەرکردە و سیاسیەکانن لەوپەڕی ڕەفاهیەتی ژیان و خۆشگوزەرانیدا دەژین، چونکە لای ئەرەستۆ وابوو کە نابێت سەرکردەی باش هەمیشە لە خۆشگوزەرانیدا بێت، هۆکارەکەی ئەوەبو کاتێ سەرکردە باشەکە دەمرێت، لەوانەیە سەرکردەکانی دوای ئەو باش نەبن، نەک باش نەبون و پابەندی پێگەی خۆیان نەبون، بەڕێژەیەکی زۆر تێوەگلاون بە گەندەڵی و فەسادی ئابوری.

ئەرەستۆ باوەڕی وابوو ئەگەر یاسا و دەستور و دەزگاکانی دەوڵەت باش بن و ڕۆنەچوبن لە گەندەڵیدا، ئەوا خۆشگوزەرانی فەراهەم دێت و بەردەوامیش دەبێت.

بەشێک لە تیۆریاکەی ئیبن خەلدونیش تاکیدی دەکردەوە کاتێک سەرکردە سیاسەت و بازرگانی و دەوڵەمەندکردنی ژیانی خۆی و کەسایەتی تێکەڵ بە یەک کرد، دەزگا و حوکمڕانی بەرەو داڕوخان دەچن.

ناکرێت سیاسی خەریکی بازرگانی بێت، چونکە سیاسی بازرگان بەرەو گەندەڵی و پاوان کردن دەڕوات و ئەوکات حوکمڕانیەکی سەقەت و دژوار بەرهەم دێت، وەک سیاسی و حوکمڕانەکانی کوردستان لە یەکەم کابینەی حوکمڕانیەوە تا ئێستا هەمویان هەم سیاسی و هەمیش بارزگان بون.

بە هۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە ئیداری و شەرعیەکانی دەوڵەت و گەندەڵیەکی لەڕادەبەدەرو زۆرەوە، بەرپرس و حاکمڕانانی هەرێم نەیانتوانی ئیدارەی ئەو مەبلەغە پارەیە بکەن کەلە دوای دروست بونی عێراقی نوێوە دەهاتە کوردستان و بەبێ هیچ پێشمەرجێک وەریان دەگرت.

لەبەر نەبونی یاسا و سەروەر نەبونی دەستورو دامەزراوا شەرعیەکان، چینی سیاسیەکان و کەسە حزبیەکان دەوڵەمەند و سک پڕ بون، بە هۆی بەهەدەر دان و تەخشان پەخشان کردنەوە حزبیان دەوڵەمەند کرد وحکومەتیش مایە پوچ و کەوتەسەر ساجی عەلی، لەم نێوەندەشدا چینی هەژار و موچەخۆر باجەکەیدا و ئەوەتا بەهەمو شێوازەکانەوە خەریکی پاڕانەوەن لە بەغدا تا گەندەڵیەکانیان داپۆشراو بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif