كوردپلات - هەواڵ
-
لە سەر دۆخی زینی "وەرتێ"، گروپی ئاشتی دووەم کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا و بڕیارە هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە و سەردان بۆ لای بەرپرسە حکومییەکان دەستپێبکەن.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٥/٥/٢٠٢٠ گروپی ئاشتی لە کتێبخانەی سوهرەوەردی لە شاری سلێمانی، سەبارەت بە دۆخی زینی وەرتێ و ناکۆکی نێوان هێزە سیاسییەکان، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆ دەستپێبکرێت و دواتر پیشکەشی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی بکەن، پاشان یەکێکی دیکە لە کارەکانیان سەردانکردن دەبیت بۆ لای بەرپرسە حکومییەکان، بۆ ئەنجامدانی هەر یەک لە مانە بۆ کات و چۆنییەتی ئەنجامدانیان لە گفتوگۆدان.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق