نوسینی: پۆڵ گریكمان
وەرگێڕانی: لوقمان غەفور
-
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، زۆربه‌ی ئه‌پیدیمیالیجسته‌كان (زانایانی په‌تازانی) ئه‌ترسن له‌وه‌ی هانی ئه‌مریكییه‌كان بده‌ن بۆ سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی بازاڕ، و خۆده‌ربازكردن له دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (سوشیال دستانس) كه یارمه‌تیده‌ره بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا ڤایرۆس.
ئێمه ئه‌زانین پێویسته كردنه‌وه‌ی بازاڕ به سه‌لامه‌تی بێت، ئه‌ویش: به دابه‌زینی ئاستی ڤایرۆسه‌كه، زۆرترین پشكنین، توانای هێوركردنه‌وه به‌خێرایی و گه‌یشتن به جیاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه نوێیه‌كانی كرۆنا ڤایرۆس. به‌ڵام تائێستا ئه‌مانه له‌لای ئێمه بوونی نییه.
له‌راستیدا، ده‌شێت زانایانی په‌تازانی هه‌ڵه‌بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌موو قۆناغێكی ئه‌م قه‌یرانه ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌قن. له‌كاتێكدا پێشبینییه خێراكان له‌باره‌ی په‌تاكه‌وه ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنن كه سیاسییه‌كان و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ په‌تاكه ته‌واو هه‌ڵه‌یه.
دووباره، ئه‌گه‌ر شاره‌زایان له‌سه‌ر هه‌قیش بن ئه‌وا كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شكاندنی كۆره‌نتینه‌ی پێشوه‌خت ده‌شێت ببێته هۆی مردنی هه‌زاران كه‌س و هه‌تا له‌رووی ئابوورییه‌وه ئه‌نجامێكی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت كه شه‌پۆلی دووه‌می په‌تاكه وامانلێده‌كات به ناچاری بگه‌ڕێینه‌وه بۆ داخستنی یه‌كجاره‌كی.
كه‌واته هاندان بۆ كردنه‌وه‌ی بازاڕ له كوێوه دێت؟
هه‌ندێكی له شێتێتی باڵی راستڕه‌وه‌كانه‌وه، دێت. ته‌نیا كه‌مینه‌یه‌كی كه‌م له ئه‌مریكییه‌كان پێیانوایه ئازادی هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه مه‌ترسی رووبه‌ڕووی خه‌ڵكانی دیكه بكه‌یته‌وه(كه ئه‌مه‌ش له گه‌رمه‌ی په‌تاكه رویدا، كاتێك گروپی گه‌وره‌ی خه‌ڵك گردبوونه‌وه و ناره‌زاییان ده‌ربڕی)، كه دروشمیان، ئه‌مریكی ده‌مامك نابه‌ستێت، یاخود ده‌مامك كاری پیاوانه نییه، یان هه‌رشتێكی تری وه‌ك كۆرۆنا ڤایرۆس چاوبه‌ستكردنێكه لیبراله‌كان دروستیانكردووه، به‌ڵام ئه‌م كه‌مینه‌یه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌ناوخۆی حزبی كۆمارییه‌كاندا، دروستكردووه.
هه‌ندێكی تری، له‌هه‌وه‌سی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه بۆ بازاڕی پشكه‌كان. به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت، سه‌ره‌تاكانی ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ په‌تاكه، په‌رچه‌كردارێكی نائارام هه‌بوو كه دانبرێت به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر "ترس له بازاڕ". به‌هه‌مانشێوه، هاندانی كردنه‌وه‌ی بازاڕ ده‌شێت په‌رچه‌كرداری بیروباوه‌ڕێك بێت كه بۆ بازاڕ واچاكتره، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ژیانی سروشتی، هه‌تا ئه‌گه‌ر زۆرترین خه‌ڵكیش بمرێت.
هه‌روه‌ها، شتێك كه هه‌میشه گوێم لێده‌بێت ئه‌وه‌یه، كه ئێمه پێویسته له پێناو كرێكار و فه‌رمانبه‌ر و هه‌ژاراندا، بازاڕ بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌وان پێویستیان به‌وه‌یه ده‌ست به وه‌ده‌ستهێنانی كرێی كاركردنه‌كانیان بكه‌نه‌وه و جارێكی دیكه خواردنی نانی سه‌رمێزی خێزانه‌كانیان دابینبكه‌ن. جا به‌ڕاستی ئه‌مه ئه‌رگومێنتێكی زۆر خراپ و بێمانایه.
سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا، تا ئه‌وپه‌ڕی له توانادا هه‌یه پارێزگاری له كرێكار و فه‌رمانبه‌ران بكات كه له‌كاركه‌وتوون به‌هۆی داخستی بازاڕه‌وه، تا رووداوی ئابووی ناخۆش روونه‌دات. هه‌روه‌ك جیرۆم پاوڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یه‌ده‌كی فیدرالی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆتیدا، وتی: "ئێمه ئه‌توانین و پێویسته به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر سیاسه‌تی (پێویسته كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه)، به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر دابینكردنی كرێكانیان و پارێزگاریكردن له خێزانه چه‌وساوه‌كانی كۆمه‌ڵگه".
تا راده‌یه‌ك هه‌قیقه‌تێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌یه، كه به‌راستی زۆر له‌وه زیاترمان بۆ كرێكار و فه‌رمانبه‌ران، پێده‌كرێت. یاسای چاودێری (Cares Act) كه پرۆژه یاسای فریاگوزاری رووداوه‌كانه و 2 تریلیۆن دۆلار له‌خۆده‌گرێت و له‌كۆتایی مانگی مارچ ده‌ركراوه، وایكردووه پاره‌یه‌كی زۆر به‌رده‌ست بێت بۆ هاوكاری بێكاریی و ده‌ستكراوه‌یی له‌و هاوكارییانه. سووده‌كانی ئه‌م یاسا به‌رفراوانه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو وایكردووه ئه‌بێت ئه‌وه بكرێت كه پێویسته.
ئه‌وه راسته كاتێك له مانگی ئادار داوای هاوكاریكردنی مادیی بۆ بێكاری ده‌ستی پێكرد، زۆر بوو، نووسینگه‌كانی بێكاری زۆر قه‌ره‌باڵغ بوون، به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌مریكییه‌كان شایسته‌ی ئه‌وه‌بوون كه ئه‌و هاوكارییه‌یان چنگكه‌وێت، به‌ڵام به ئاسانی ده‌ستگیریان نه‌ده‌بوو. هه‌تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك له خێزانه‌كان چنگیان نه‌كه‌وتووه كه پێویست بوو به‌ده‌ستیان بگات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگای برۆكینگس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌مانگی ئه‌پرل-دا نوسینگه‌ی یارمه‌تییه داراییه‌كانی بێكاری قه‌ره‌بووی نزیكه‌ی نیوه‌ی كرێی له‌ده‌ستچووی كارمه‌ندان و كرێكارانی كردووه، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌ژمێری پێشوویان.
هه‌روه‌ها تاراده‌یه‌ك "تێكڕای خستنه‌بری" به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه، له‌م هه‌فتانه‌ی دوایدا نوسینگه‌ی بێكاری به‌شێوه‌یه‌كی ته‌دریجی ده‌ستیكرد به تۆماركردنی ناوی ئه‌وانه‌ی دواكه‌وتوون، بۆیه هاوكارییه ماددیه‌كان گه‌یشته ئاستێكی به‌رز بۆ ئه‌وانه‌ی بێكاربوون. له‌هه‌مانكاتدا به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراو ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، نزیكه‌ی مانگێكه، بازاڕی كاركردن تا راده‌یه‌ك ئارامی به‌خۆیه‌وه دیوه.
كه‌واته ئه‌م قۆناغه گره‌وێكی باشه، وێرای ئه‌وه‌ی زۆربه‌مان تووشی زیان نه‌بووین له هه‌قده‌ستی كاره‌كانمان به‌هۆی كۆره‌نتینه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا به‌زیاده‌وه هاوكاری حكومه‌ت كراوین. تاراده‌یه‌ك ئه‌م چیرۆكه سه‌ركه‌وتووه بڵاونه‌كرایه‌وه، زۆربه‌ی میدیاكان فۆكسیان خسته‌سه‌ر به‌شه‌كانی تری یاسای چاودێری (Cares Act) تایبه‌ت به پاڵپشتی كۆمپانیا بچوكه‌كان. هه‌روه‌ها دوای سه‌ره‌تایه‌كی شێواو شپرز، هاوكارییه‌كی باشی كرێكاران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌مریكا كراوه كه پێویسته ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هه‌وڵی دیموكراته‌كان كه سووربوون له‌سه‌ر ئه‌م هاوكارییانه كه به‌شێكه له‌و گوژمه پاره‌یه.
من وایده‌بینم كه سه‌ركه‌وتنی هاوكاریی بێكاران یارمه‌تیده‌ره بۆ راڤه‌كردنێكی روخساری سه‌ره‌كی سیاسه‌تی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، به‌تایبه‌تی، ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌ی كه كۆتایی به‌و به‌ربه‌ستانه ده‌هێنێت كه له ئیشكه‌ره‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه. هه‌رچه‌نده له‌ده‌ستچوونی كار به‌چڕوپڕی له‌نێو ئه‌و كرێكار و فه‌رمانبه‌رانه‌دایه كه كرێكانیان كه‌مه، به‌ڵام راپرسییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه پێداگری له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی بازاڕ تا ڕاده‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌نێو كۆمارییه‌كاندایه زۆرتره كه ئاستی بژێوییان به‌رزتره.
كه‌واته ئێمه هه‌ستاوین به‌ته‌واوكردنی كارێكی زۆر باشتر له‌وه‌ی بڕواموایه زۆربه‌ی خه‌ڵك دركی پێده‌كه‌ن كه پارێزگاریكردنی كرێكاره ئه‌مریكییه‌كانه له‌كاتی داخستنی بازاڕدا. به‌دڵنیایی، به‌ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، به‌تایبه‌تی هه‌فته‌كانی یه‌كه‌م، زۆر ئاسته‌نگی هه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناخۆشییه‌كان زۆر كه‌متر بوون له‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرا كه تێكڕای بێكاری بگاته 20%. به‌ڵام هاوكاریی بێكاران كه ئێجگار به‌كه‌ڵكه، له 31ی جولای كۆتایی دێت. ئه‌بێت ئه‌وه‌ش به ترس وه‌رگرین.
دوای هه‌موو ئه‌مانه، واماندانا، كه زانایانی په‌تازانی له‌سه‌ر هه‌قن و كردنه‌وه‌ی بازاڕی پێشوه‌خت واده‌كات كه دووه‌م شه‌پۆلی نه‌خۆشییه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه، و له‌وكاته‌دا بۆ دووه‌مجار پێویستمان به‌داخستنی بازاڕ ده‌بێت. به‌ڵام هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئاماژه‌ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه كۆمارییه‌كان به‌ته‌واوی دژی هه‌موو ئه‌و هاوكارییه مادییانه‌ن كه بۆ كرێكاران دابینكراوه. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، له‌بری ئه‌وه، یاسایه‌ك هه‌بێت كه پارێزگاری له به‌رپرسیارێتی كۆمپانیاكان بكات، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك نه‌خۆش كه‌وت. یان ئه‌یانه‌وێت ئه‌مریكییه‌كان ناچاربن كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان هه‌تا ئه‌گه‌ر بشمرن.
رۆژنامه‌ی (زه نیویۆرك تایمز)-18ی ئایاری
ئاوێنە
2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق