وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریدا ئه‌مساڵ نوێژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان له مزگه‌وته‌کان ئه‌نجام نه‌درێت.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: "بۆ رێگریکردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڕیارماندا ئه‌مساڵ نوێژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز ئه‌نجام نه‌درێت، ته‌کییه و خانه‌قاکانیش داده‌خرێن".
چه‌ندین حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له سنورى پارێزگاکانى هه‌ولێر و سلێمانى تۆمارکراون.
هاوکات رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریدا هاتوچۆ له رۆژانى جه‌ژندا قه‌ده‌غه بکرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق