فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاماری ١٠ ساڵی ئەو پەنابەرە عێراقیانەی خۆیان ناونوسکردوە لەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران بڵاودهكاتهوه.
ئا: هیوا خدر
بەهۆی جەنگ و نا ئارامی و ململانێی سیاسی و ئابوری و ئاینی و مەزهەبیەوە لە تەنها ( دوو چرکەدا ) مرۆڤێک لە جیهاندا ئاوارەو دەربەدەرو پەناهندە دەبێت ووڵاتی عێراقیش یەکێکە لەو وولاتە دیاریانەی زۆرترن جەنگ ونائارامی و ململانێی سیاسی و مەزهەبی تێدا ڕوویداوە هەتا ئێستاش بەردەوامە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بۆ کارو باری پەنابەران ( ٧٠،٨٠٠،٠٠٠ )UNHCR حەفتا ملیۆن و هەشت سەد هەزار کەس لە جیهاندا لە ماڵ و حاڵی خۆیان هەڵکەنراون وئاوارەبوون وە ( ٢٥،٩٠٠،٠٠٠ ) بیست و پێنچ ملیۆن و نۆسەد هەزار کەسیش بە فەرمی وەک پەنابەر ناسێندراون کە زیاتر لە نیوەیان کەسانی خوار تەمەنی ( ١٨ )ساڵن وە بە ملیۆنەها کەسیش بێ بەڵگە ناومەو ڕەگەزنامەن.
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR لە ( ١٣٤ ) ووڵات بنکەو بارەگای هەیە ڕۆژانە پێشوازی لەو کەسانە دەکات کە بەهۆی ( جەنگ ، ململانێی سیاسی ، ململانێی ئاینی ، نەبوونی ئازادی ، کێشە کۆمەڵایەتیەکان ) چەندین کێشەی تر کە ژیانیان دەکەوێتە مەترسیەوە و داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن.
هەروەک خۆیان ئاماژەیان پێکردوە بەپێی ئاماری ١٠ ساڵی کارکردنی ئەم ڕێکخراوە پێشوازی لە دەیان ملیۆن پەنابەر کردووە هاوکاری زۆری پەنابەرانیشی کردووە هەرچەندە زۆر کات بەپێی پێویست نەبوە، بەڵام لەماوەی ئەم ( ١٠ ) ساڵە لەکۆی زیاتر لە ( ٢٥،٠٠٠،٠٠٠ ) بیست و پێنچ ملیۆن پەنابەر تەنها چاوپێکەوتنی لەگەڵ ( ١،٢١٢،٦٨ ) یەک ملیۆن و دووسەدو دوانزە هەزارو شەست و هەشت پەنابەر کردووە لە کۆی ( ١٣٤ ) ووڵات کە پەنابەرانی تێدا نیشتە جێن.
لەو ژمارەیەش ( ٢٧٠،٠٠٨ ) دووسەدوو حەفتا هەزارو هەشت پەنابەر چاوپێکەوتنەکانیان یان کەیسەکانیان لەلایەن ئەم ڕێکخراوەوە پەسەند نەکراوە واتا ( رفچ )کراون.وە ( ٧٥١،٢٦٠ ) حەوت سەدوو پەنجاو یەک هەزارو دووسەدوو شەست پەنابەریش چاوپێکەوتنەکانیان پەسەند کراوە واتا کەیسەکانیان ( قبول ) بووە گەیشتونەتە ووڵاتی سێیەم.
خەڵکی عێراقیش بە هەموو پیکهاتەکانیەوە مێژوویەکی دوورو درێژی بەهۆ جەنگونائارامی وململانی سیاسیەوە لەگەڵ دەربەدەری و ئاوارەی بەرەو ڕووبوون وەریژەی پەنابەریان هەیە کە بەپێی ڕاپۆرتێکی نێو دەوڵەتی ( ٥،٠٠٠،٠٠٠ ) پێنچ ملیۆن عێراقی پەناهندە بووە وە نزیکی ( ٣،٠٠٠،٠٠٠ )سێ ملیۆنیش لەناوخۆی عێراق ئاوارەبووە بەهۆی ئەو هۆکارانەی لەسەرەتاوە ئاماژەمان پێدان.
سەبارەت بە داتاو ئاماری پەنابەرانی عێراقیش لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لەماوەی تەنها( ١٠ )ساڵدا چاوپێکەوتن تەنها لەگەڵ ( ١١٥،٤٧٥ ) سەدوو پانزە هەزارو چوارسەدوو حەفتاوپێنچ پەنابەری عێراقی کراوە لە کۆی ( ١٣٤ )سەدوو سی و چوار ووڵات کە پەنابەرانی عێراقی لە بەشێک لەوو ووڵاتانەدا نیشتەجێن و چاوەڕوانی ئەم ڕێکخراوەن بیانگەیەنێتە ووڵاتی سێیەم وە ( ٢٩،٩١٧ ) بیست و نۆ هەزارو نۆسەدوو حەڤدە پەنابەریش چاوپێکەتنەکانیان شکستی هێناوە واتا کەیسەکانیان ( رفچ ) کراوە وە ( ٨٥،٥٥٨ ) هەشتاو پێنچ هەزارو پێنچ سەدوو پەنجاو هەشت پەنابەریش چاوپێکەوتنەکانیان پەسەند کراوەو واتا کەیسەکانیان ( قبوڵ)کراوەو ڕەوانەی ووڵاتی سێیەم کراون.
شایەنی باسە زۆرترین ڕێژەی پەنابەرانی عێراقی سەر بەم ڕێکخراوە لە ووڵاتی تورکیان کە بەپێی ئاماری بەردەستی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا تەنها لە ماوەی ( ٤ ) ساڵدا واتا لە ساڵانی ( ٢٠١٥ ، ٢٠١٦ ، ٢٠١٨ ، ٢٠١٩ ) ( ١٥٧،٣٣٤ ) سەدوو پەنجاو حەوت هەزارو سێ سەدوو سی و چوار پەنابەر تەنها لە تورکیا داوای مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیان کردووە بەپێی ئامارە فەرمیەکانی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاش لەماوەی دەساڵدا جگە لە ساڵی ٢٠١٩ پەنابەرانی عێراقی لە پلەی یەکەمدابوون بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی لەتورکیادا.
بەڵام لەماوەی ( ١٠ )ساڵدا تەنها چاوپێکەوتن لەگەڵ ( ٤٦،٣٨٦ )چل و شەش هەزارو سێ سەدوو هەشتاو شەش پەنابەر کراوە کە ( ١٤،٩٧٣ ) چاوپێکەوتنیان پەسەند نەکراوە واتا کەیسەکانیان ( رفچ ) بوە وە ( ٣١،٤١٣ ) سی و یەک هەزارو چوار سەدوو سیانزە چاوپێکەوتنیش پەسەندکراوە واتا کەیسەکانیان ( قبوڵ )بوەو ڕەوانەی ووڵاتی سێیەم کراون
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پەنابەران سەردانی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بکەن لە:
www.federationifir.co
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق