دوو جەنگی جیهانی دیوە و بە كرۆناش نەمرد

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
ژنێکی پیری تەمەن 106 ساڵانی بەریتانی، دوای ئەوەی لە پەتای کۆرۆنا چاکبووەوە، نەخۆشخانەی بەجێهێشت. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، کۆنی تیچن-ی بەساڵاچوو کە خەڵکی شاری بێرمینگهامە، لەلایەن پزیشکانی نەخۆشخانەوە بڕوانامەی چاکبوونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێبەخشرا، دوای ئەوەی ماوەی سێ هەفتە شەڕی دژبە کۆرۆنای کردووە.

تیچن وتوویەتی، "هەست دەکەم زۆر بەبەختم کە لە شەڕی ئەم ڤایرۆسەدا سەرکەوتوو بووم، بە تامەزۆرییەوە چاوەڕوانی بینینەوەی خێزانەکەمم".

تێچن، کە ساڵی 1913 لەدایک بووە و لە جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەمدا ژیاوە، لە ناوەڕاستی مانگی ئازار ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا بەهۆی ئەوەی گومانیان لێدەکرد تووشی هەوکردنی سییەکانی بووبێت، بەڵام دواتر لە پشکنینەکەیدا دەرکەوت کە تووشی پەتای COVID-19 بووبوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif