علی لاریجانی كێیە؟ كە كرایە ڕاوێژكاری ڕێبەری ئێران

ليست هناك تعليقات


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، عەلی لاریجانی سەرۆکی خولەکانی هەشت و نۆ و دەی پەڕلەمانی ئێران، کرایە راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامی و ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە فەرمانێکدا بۆ عەلی لاریجانی نووسیوویەتی: "بەهۆی ئەو ئەزموونە باشانەی کە لە خزمەتە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی لە سەرۆکایەتی سێ خولی پەڕلەماندا بە دەستت هێناوە، بەڕێزتان وەک راوێژکاری رێبەر و ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی، دەستنیشان دەکەم".

عەلی لاریجانی پێشتر لە 26-12-2014 سەردانی باشووری کوردستانی کردووە. سەرەتا سەردانی شاری سلێمانی کرد، پاشان هەولێر. لە فڕۆکەخانە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یوسف محەممەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حکومی پێشوازیی لێکرا. دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدس لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە چوونە نێو بازاڕی هەولێر کە نێچیرڤان بارزانی شۆفێری دەکرد.
دوای گەشتێک بەنێو بازاڕی هەولێر، لاریجانی سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و دواتریش لە پەرلەمانەوە بەهەمانشێوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بە مێرسیدسەکە دووبەدوو چوونە ئۆفیسی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر.

عەلی ئەردەشیر لاریجانی:

- لە ساڵی 1958 لە شاری نەجەف لە عێڕاق لە دایکبووە.

- دەرچووی حەوزەی علمی قومە.

- بەکالۆریۆسی لە تەکنەلۆژیا و کۆمپیوتەر هەیە.

- لە زانکۆی تاران دکتۆرای لە فەلسەفەی رۆژئاوا بەدەستهێناوە.

- خاوەنی زیاتر لە 30 کتێبە لە بوارەکانی فەلسەفەی سیاسی.

پۆستە سیاسییەکان:

- لە حکومەتی میر حوسێن جێگری وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بووە.

- لە سەردەمی خاتەمی، جێگری وەزیری تەکنەلۆژیا و گەیاندن بووە.

- دواتر بووەتە وەزیری کلتوور و رێنمایی.

- لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2005 بەربژێر بوو، بەڵام تەنیا 5.4%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

- لە ساڵی 2008 بووەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران.

- لە 2005 تا 2007 سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بووە.

- یەکێک بووە لە گەورە دانوستاندنكارانی دۆسیەی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا.

- سەرۆکی هەرسێ خولەکانی هەشت و نۆ و دەی پەرلەمانی ئێران بووە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif