لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا و بە دەنگی ٥٧ پەرلەمانتار، پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ هەڵگیرا.
پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر چوار ئەندامی پەرلەمان و خوێندنەوەی دووهم بۆ پێشنیازه بڕیاری پێشكهشكردنی پڕۆژەیاسا کۆبووەوە و بە دەنگی ٥٧ پەرلەمانتار پارێزبەندیی لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵ هەڵگیرا.
هەر لە دانیشتنەکەدا هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر هەریەک لە لە ئومێد عهبدولڕهحمان لە فراکسیۆنی پارتی و عهلی حهمه ساڵح و شیرین ئهمین لە فراکسیۆنی گۆڕان دەنگی پێویستی نەهێنا.
ئەم دانیشتنەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لێسەندنەوەی پارێزبەندیی لە کاتێکدایە، کە هێشتا سەرۆکی پەرلەمان واژوی لەسەر نوسراوەکە نەکردوە و لە لێدوانێکیشدا بۆ ئێن ئاڕتی، ڕایگەیاند، ئەو دژی لێسەندنەوەی پارێزبەندییە لە پەرلەمانتاران
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق