شێوەی ئێستای ئەو منداڵەی نازناوی جوانترین منداڵی جیهانی پێدرابو

ليست هناك تعليقات


تایلین بلۆندیو، ئەو منداڵە بو کە لە تەمەنی شەش ساڵیدا نازناوی جوانترین منداڵی جیهانی پێدرابو، شێوەی لەدوای گەورەبونی بەشێک زۆر لە هەوادارانی شۆک کردوە.

تایلین بلۆندیو، لەدایکبوی ساڵی 2001ی فرەنسایە، لەتەمەنی منداڵیەوە وەکو مۆدێل کاریکردوە، یەکەمی دەرکەوتنی لە تەمەنی 4 ساڵی بو، کە کاری بۆ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی کابۆ دەکرد، بەڵام یەکەمین کاری دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە و سەرنجی بەشێکی زۆر لە خەڵکی بۆخۆی راکێشا.

دەرکەوتنی تایلین بوەهۆی ئەوەی بە جیهان بناسرێت، نازناوی جوانترین منداڵی جیهانی پێبەخشرا، بەڵام دوای ماوەیەک دورکەوتەوە.

لە تەمەنی 10 ساڵی دوبارە بەجلێکی ئاڵتونی و ماکیاژێکی زۆرەوە لەسەر بەرگی گۆڤاری ڤۆگ دەرکەوت، بەڵام روبەڕوی رەخنەبوەوە، دەوترا ئەو جۆرە وێنەگرتنانە بۆ منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ گونجاو نییە.

لەگەڵ ئەو رەخنانەشدا بڵاوبونەوەی ئەو وێنەیەی گۆڕانکاری گەورەی لە ژیانیدا کرد، بو بە یەکێک لە بەناوبانگترین خانمە مۆدێلەکان، لەساڵی 2017 کار بۆ ئەو کۆمپانیایانە کرد کە جیجی حەدید و بێلا حەدید کاری مۆدێلی تێدا دەکەن.

لەگەڵ ئەوەی تایلین ماوەیەک لە کاری مۆدێلی دورکەوتبوەوە، بەڵام دیارنەمانی لە ناوبانگی کەمنەکردەوە، لەئێستادا  تەمەنی 19 ساڵە و لە لوتکەی سەرکەوتنیدایە

و/خندان. لایڤ

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif