كه‌سێكی دیكه‌ له‌ سلێمانی به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

ليست هناك تعليقات


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، كه‌سێكی دیكه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌‌ تەمەنی 75 ساڵە و دانیشتووی شاره‌دێی بازیانی سه‌ر به‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌‌ و لە نەخۆشخانەی شار له‌ سلێمانی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

دواتریش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

تووشبووێکی دیكه‌ی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، کە تەمەنی 70 ساڵ بوو و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوو، دوای وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگەیی دەرچوو توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVD-19 بوو پاش خه‌واندنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.

وەزارەتی تەندروستی

31 ئایار 2020






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif