هۆكاری لەناوچوونی سەدان باڵندە لە ڕانیە ئاشكرا كرا

ليست هناك تعليقات


ئا: شکۆ کەناری
-
بەهۆی لەناوچوونی سەدان باڵندەی جۆری (کەندە سمه) کە بەهۆی ژەهر خوارد کردنیان لە لایەن بەشێکی هەنگەوانانەوە لەناو چوون.
پۆلیسی دارستان و فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین هۆشداری توند دەدەنە هەنگەوانانی سنوری ئیدارەی راپەڕین .

حەمە شوان کەریم بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین رایگەیاند : بە گوێرەی بە دواداچوونی فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین و پۆلیسیدارستان و ژینگەی ڕاپەڕین دەرکەوتووە کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لە نزیک ئەو شوێنانەی کە هەنگی تێدا بەخێو دەکرێت سەدان باڵندەی جۆری(کەندە سمە) لە ناو براون .

ووتیشی ” دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتوە سەرجەم ئەو جۆری باڵندەیەی کە لەناو چووە بە هۆی بە ژەهر خوارد کردنیان بووە لە لایەن هەنگەوانەكانەوە ، کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری لەناوچوونی ئەو جۆرە باڵندەیە و تێکدانی ژینگەی ناوچەکە ”

حەمەشوان کەریم باسی لەوەشکرد : لە ئێستادا یەکێك لەو هەنگەوانانەی کە ئەو کارەی ئەنجام داوە رووبەری سزادان کراوەتەوە و هاوکات هەر هەنگەوانێکیش ئەم کارە ئەنجام بدات ئەوا روبەرووی سزای توند و دادگا دەکرێتەوە .

” بەگوێرەی توێژینەوەکانی زانایانی بواری باڵندە، باڵندەی جۆری (کەندە سمە) رۆڵێکی گەورەی هەیە لە پاراستنی دەغڵ و دانی جوتیارانچونکە ئەو جۆرە باڵندەیە ئەو مێروانە دەخوات کە دەبنە هۆی لەناوبردنی دەغڵ و دان ”


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif